وێنە:له گه‌ڕی سێیه‌می خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان خاك له سلێمانی ده‌باته‌وه

دیمەنێک لە یاری خاک و سلێمانی
حسێن كه‌ركوكی- SNN Sport
له چوار چێوه‌ی یارییه‌كانی خولی تۆپی پێی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان و له ركابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی سێیه‌مدا ، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ ( 3/1/2021 ) تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی خاك له سه‌ر یاریگای خۆی ، میوانداری تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی سلێمانی كردوو له یارییه‌كی ئاست به‌رزدا ، یانه‌ی خاك توانی به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك یاریەكه بباته‌وه.
له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه هه‌ردوو تیپ هاوئاست بوون ، هه‌وڵیان ده‌دا بگەنه سه‌ر گۆڵی یه‌كتر ، له خوله‌كی 24ی یاریه‌كه و له لێدانێكی راسته وخۆدا ، یاریزانی یانه‌ی خاك ( حسێن ته‌ها ) گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
پاش ئه‌م گۆڵه تازه‌پێگه‌یشتووانی سلێمانی هه‌وڵی یه‌كسانكردنی ئه‌نجامه‌كه‌یان ده‌دا ، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێسوود بوو، گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه به پێشكه‌وتنی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی خاك به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌مدا تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی سلێمانی به سوود وه‌رگرتن له گه‌ڕانه‌وه‌ی یاریزانانی یانه‌ی خاك بۆ به‌رگریكردن ، كۆنترۆڵی یاریگایان كردبوو ، یاریزانانی تازه پێگه‌یشتووانی سلێمانی چه‌ند هه‌ڵێکی گۆڵكردنی ئاسانیان بۆ ره‌خسا ، كه ترسناكترینیان هه‌وڵی یاریزان ( كارزان ماجید ) بوو له ناوه‌راستی گێمه‌كه ، به‌ڵام لێدانه‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا بوو ، له به‌رامبه‌ردا یاریزانانی یانه‌ی خاك هه‌وڵیان ده‌دا سوود له دژه هێرش ببینن و له خوله‌كی 76ی یاریه‌كه و به سوود وه‌رگرتن له دژه هێرشێكدا ، یاریزان ( ئه‌حمه‌د عه‌دنان ) گۆڵی دووه‌می یانه‌ی خاكی تۆمار كرد.
تازه پێگه‌یشتووانی یانه‌ی سلێمانی پاش گۆڵی دووه‌می یانه‌ی خاك به‌رده‌وامبوون له هه‌وڵه‌كانیان و له خوله‌كی 90+1 ، یاریزانی یانه‌ی سلێمانی ( رامیار ره‌زا ) به‌لێدانێكی راسته‌وخۆ تاكه گۆڵی یانه‌ی سلێمانی تۆمار كردوو یاریه‌كه‌ش به بردنه‌وه‌ی یانه‌ی خاك به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ ، ته‌واو بوو.
به‌م بردنه‌وه‌یه تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی خاك كۆی خاڵه‌كانیان بوون به حه‌وت خاڵ.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی یاریه‌كه ( ئازاد حاته‌م) راهێنه‌ری تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی سلێمانی وتی:” تیپه‌كه‌مان ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كرد ، وه‌كو ئاستی ئێمه باشتربووین،تیپی به‌رامبه‌رمان یه‌كێكه له تیپه به‌هێزه‌كانی خوله‌كه،ئه‌وانیش ئاستێكی باشیان پێشكه‌ش كردوو سوودیان له ده‌رفه‌ته‌كانیان زیاتر بینی”.
له لای خۆیه‌وه دلێر عومه‌ر راهێنه‌ری تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی خاك وتی:” سه‌رباری به‌هێزی تیپی به‌رامبه‌رمان توانیمان ئه‌نجامی یاریه‌كه له به‌رژه‌وەندی خۆمان كۆتایی پێبهێنین، ئەم بردنه‌وه‌یه پاڵنه‌رمان زیاتر ده‌بێت بۆ ركابه‌ریكردن له خوله‌كه”.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


