ڤیدیۆ:چێڵسی بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی و لامپارد کەوتە مەترسییەوە

دیمەنێک لە یاری چێڵسی و مانچستەرسیتی
SNN Sport
لە خولی ئینگلتەراو لە هەفتەی 17، یانەی چێڵسی بە راهێنەرایەتی فرانک لامپارد تووشی دۆڕانێکی تر هاتوو شوێنی راهێنەری یانە لەندەیەکە کەوتووەتە مەترسییەوە.
چێڵسی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی مانچستەرسیتی کردوو لە ئەنجامدا یاریەکەی 3-1 پێدۆڕاند.
گۆڵەکانی یانەی مانچستەرسیتی گۆندۆگان و فیل فۆدین و کیڤن دی برۆین تۆماریان کرد.
تەنیا گۆڵی چێڵسی ئۆدۆی تۆماری کرد.
یانەی چێڵسی لە کۆتا 6 یاری لە خولەکە یەک یاری براوە بووەو 1 یاری یەکسانبووە، 4 یاریەکەی تری دۆڕاندووە، کە پێشتر لە کۆتا 23 یاری ئەو ئەنجامە خراپەی تۆمارکردووەو 14 یاری براوە بووەو 5 یاری دۆڕاوەو 4 یاری یەکسانبووە.
پاش شکستەکەی ئیوارەی ئەمڕۆ، میدیاکانی بەریتانیا دووپاتیانکردەوە کە پۆستی لامپارد لە راهێنەرایەتی چێڵسی لە ژێر مەترسیدایە ، ئیدارەی یانەی چێڵسی دەست بە گەڕان دەکات بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەی ئەگەر لە ئەنجامە خراپەکانی بەردەوام بێت، رەنگە پێش ئەو کاتە دوورخستنەوەی رابگەیەنێت, یانەکە نیگەرانە لە ئەنجامەکانی ئەو راهێنەرە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


