كازمى پلانى ئه‌منى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى خستووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیران
SNN
شاره‌زایه‌كى ئه‌منى حكومه‌تى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌ت پلانێكى ئه‌منى تۆكمه‌ى داناوه بۆ رێگه‌گرتن له ئه‌گه‌رى هه‌ر ساخته‌كارییه‌ك كه رووبدات له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ده‌شڵێت: “هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته خاڵى وه‌رچه‌رخانه له مێژووى عێراقدا”.
حسێن عه‌لاوى، شاره‌زاى بوارى ئه‌منى له حكومه‌تى عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند: “حكومه‌تى عێراق پلانێكى ئه‌منى تۆكمه‌ى داناوه بۆ كۆنترۆڵكردنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له عێراق و قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانى ئه‌و پلانه‌ش له ئێستادا ده‌ستیانپێكردووه”.
وتیشى: “ئه‌و پلانه‌ى كه دانراوه گه‌ره‌نتى كراوه، پێكهاتووه له: رێگه‌گرتن له هێرشى ئه‌لیكترۆنى، هاككردن، گزى نه‌كردن له‌كاتى ژماردنى ده‌نگه‌كاندا، پاراستنى ئه‌منیه‌تى بنكه‌كانى ده‌نگدان و ده‌نگده‌ران، پاراستنى كاندیده‌كان پێش و پاشى هه‌ڵبژاردن”.
ئه‌و شاره‌زا ئه‌منییه ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته خاڵى وه‌رچه‌رخانه له مێژووى عێراقدا، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر كێشه یان كه‌موكوڕییه‌كى ئه‌منى رووبدات، وه‌ك ئه‌وه‌ى له ساڵى 2018 روویدا و بووه هۆكارى ئه‌وه‌ى بنكه‌كانى هه‌ڵگرتنى ده‌نگى ده‌نگده‌ران بسووتێت، دیسانه‌وه خۆپیشانده‌ران دێنه‌وه سه‌ر شه‌قام و ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وه خاڵى سه‌ره‌تا”.
مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له رۆژى 15ى تشرینى دووه‌مى 2020 بڕیاریدا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له به‌روارى 6ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ له عێراق به‌ڕێوه‌بچێت به مه‌به‌ستى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


