“ههڵوێستى بهڕێوهبهرى كۆمپانیاى سۆمۆ دهرفهتێكى باشه بۆ حكومهتى ههرێم”

لۆگۆى حكومهتى ههرێم و حكومهتى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە نوێترین لێدوانيدا ئامادەیی نیشاندا كە نەوتی هەرێم وەربگرن و بیفرۆشن، ئەندامێكی كوردی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش دهڵێت: “ئەم لێدوانەی بەڕێوەبەری سۆمۆ هیچ بیانوویەكی بۆ حكومەتی هەرێم نەهێشتووەتەوە””.
د. ڕێبوار كەریم، ئەندامی سەربەخۆی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “لە رابردوو و ئێستاشدا هەمیشە ناكۆكی و رێكنەكەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر مەلەفی نەوت بووە، بەڵام ئێستا دەرفەتێكی زۆر باش بۆ حكومەتی هەرێم هاتووەتە ئاراوە بۆ ئەوەی ئەو بابەتە یەكلایی بكاتەوە و كێشەكان بە یەكجاری چارەسەر بكەن، بە تایبەت لە پرۆژەیاسای بودجە بەڕوونی باس لە چارەسەری ئەو كێشانە كراوە و لە بەرامبەریشدا ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم دیاریكراون”.
وتیشى: “لێدوانەكەی بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ كە رایگەیاند، ئامادەین نەوتی هەرێم وەربگرین و لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە بیفرۆشین زۆر گرنگە، پێویستە حكومەتی هەرێم ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە نوێیەدا بكات، چونكە ئەم لێدوانە هیچ بیانوویەكی بۆ حكومەتی هەرێم نەهێشتووەتەوە كە بیەوێت رێكنەكەوێت لەگەڵ حكومەتی عێراق لهسهر پرسى نهوت، بۆیە ئێمە هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە پرۆژەیاسای بودجە پەسەندبكرێت و حكومەتی هەرێمیش پابەندبوونی خۆی رابگەیەنێت”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “ئەگەر حكومەتی هەرێم ئەم دەرفهتە لەدەستبدات و نەگەیشتە رێككەوتنى كۆتایی لەگەڵ بەغدا، ئەوا نەهامەتییەكی زۆر گەورە روو لە هاووڵاتییانی هەرێم دەكات كە خەڵكانی هەژار و كەمدەرامەت و فهرمانبەران باجەكەی دەدەن”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


