لە یادی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە، ئێران هیچ لێپێچینەوەیەکی نەکردووە

SNN
لە ساڵیادی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ئۆکرانی بەدەستی سوپای پاسدارانی ئێران بەهۆی هەڵەیەکەوە کە وازانرا مووشەکی ئەمرکییە 176 هاووڵاتی بوونە قوربانی، دوای ئەم رووداوەش حەسەن روحانی سەرۆکی ئێران وتی “دەبێت ئەنجامدەرانی ئەر رووداوە سزا بدرێن”.
بەڵام دوای ساڵێک هیچ کەسێک لەسەر ئەو رووداوە سزا نەدراوە، تەنیا ئەوە نەبێت سوپای پاسدارانی ئێران بەشێوەیەکی فەرمی داوای لێبوردنی لە خێزانی قوربانیانی رووداوەکە کرد، بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک دادگای بکرێت یاخود سزای هیچ بەرپرسێکی سەربازی بدرێت.
پاش ئەوەی لە 3ی تشرینی دووەمی 2020 قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمریکاوە کرانە ئامانج و گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران زیاتربوون، بەو هۆیەشەوە شەوی 7ی کانوونی دووەم سوپای پاسدارانی ئێران فڕۆکەیەکی ئۆکرانی لە رێگەی مووشەکەوە بە هەڵە دەخاتە خوارەوە، چونکە وا دەزانێت مووشەکەو ئاراستەی تاران کراوە، بەهۆی ئەو رووداوەوە 176 هاووڵاتی کەنەدی و ئۆکرانی و ئێرانی و ئەفغانی و بەریتانی دەکوژرێن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


