
ماریانۆ دیاز و لۆکا یۆڤیچ
SNN Sport
زینەدین زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید،بڕیاری فرۆشتنی یەکێک لە هێرشبەرەکانی هێڵی پێشەوەی داوەو دەیەوێت ئیسکۆ بهێڵێتەوە.
پێگەی ABC |ی ئیسپانی ئاشکرای دەکات،زیدان گلۆپی سەوزی بۆ چوونی لۆکا یۆڤیچ هەڵکردووە،دەیەوێت ئیسکۆ بهێڵێتەوە،ئەو راهێنەرە فەرەنسییە پێی وابوو دەتوانێت باشترین ئاستی ئیسکۆ بە دەست بهێنێتەوە،هیچ کێشەیەکیشی لەگەڵی نیە،لۆکا یۆڤیچ یان ماریانۆ دیاز یەکێکیان یانەکە جێدەهێڵن،چونکە لەگەڵ بنزیمە دەرفەتی یاریکردنی پێنادرێت”.
ئەم سەرچاوە دەڵێت:” ئەمە روونە، زیدان رەزامەندی بۆ چوونی یۆڤیچ دەردەبڕێت،چونکە ناتوانێت پشت بە بنزیمە و یۆڤیچ لە یەک یاری ببەستێت،یۆڤیچ نزیکترە لە چوون، چونکە ماریانۆ دیاز سوورە لەسەر مانەوە”.
لە کۆتایدا ئەم سەرچاوە ناسراوەی ئیسپانیا نووسیویەتی، یۆڤیچ دەیەوێت زیاتر یاری بکات و شارەزایی زیاتر پەیدا بکات،ئەم یاریزانە لە ئێستادا یانەی ئەیسی میلان گرنگی بە گواستنەوەی دەدات،هەروەها یانەکەی پێشووی ئینتراخت فرانکفۆرت و وڵڤەرهامپتۆنی ئینگلیزیی، ئەم یاریزانە لە داهاتوودا بڕیاری خۆی دەدات.
یۆڤیچ لە گواستنەوەکانی هاوینەی ساڵی 2019 لە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانییەوە بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کرد، تا ئێستا نەیتوانیوە لەگەڵ یانەکەی ئاستی خۆی بدۆزێتەوە و زۆربەی کاتەکانی لەسەر کورسی یەدەگ بەسەر دەبات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


