وەزارەتی پەروەردە بڕە پارەیەک بۆ مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو خەرج دەکات

مووچە
SNN
لە راگەیەندراوێکدا کە وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئالان حەمە سەعید رایگەیاندووە بڕیار دراوە مووچەی مانگەکانی 10 , 11, 12 بۆ مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەپێی بروانامەکەیان مووچەیان بۆ خەرج بکرێت.
راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە:
لە کۆبوونەوەی 1ی کانوونی یەکەم 2020، لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، و وەزیری پەروەردە و وەزیری دارایی راسپێردراین کە لە پشووەکانی ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆنووسێک سەبارەت بە شایستە داراییەکانی وانەبێژانی دانەمەزراو بۆ ئەنجومەنی وەزیران بنێرین، پاش کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتمان و وەزارەتی دارایی ، پێشنیاری هەردوو وەزارەت پەسەندکرا و بریاردرا بۆ مانگەکانی 10 و 11 و 12 ی ساڵی 2020 برەپارەیەکی بڕاوەی مانگانە ( مقطوع) وەک شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو خەرج بکرێت بەم شێوەیە:
1- هەڵگری بروانامەی بکالۆریۆس و سەروتر بری سێ سەد هەزار دینار.
2- هەڵگری بروانامەی دبلۆم دووسەدو پەنجا هەزار دینار.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


