گۆڕان پۆستێكى نوێ له حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت و ئامادهكاریكردووه بۆ وه‌رگرتنى پۆستێكى تریش

لۆگۆى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
SNN
سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: نزیكترین كاتدا متمانه ده‌درێت به كاندیدى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ پۆستى سه‌رپه‌رشتیارى سندوقى داهاته نهوتنییهكان، ده‌شڵێت: “پرۆژه یاساى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى چاكسازى كه له پشكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه له ئه‌نجوونى وه‌زیرانه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گوڵستان سه‌عید، سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “له‌سه‌ر بنه‌ماى پابه‌ندبوونمان به‌و رێككه‌وتنه‌ى كه له چوارچێوه‌ى به‌شداریكردنمان له كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان واژوومانكردووه سندوقى داهاته نه‌وتییه‌كان پشكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه، له ئێستادا ئاماده‌كارییه‌كان كراون بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت، له نزیكترین كاتددا له په‌رله‌مانى كوردستان متمانه ده‌درێت به كاندیده‌كه‌ى ئێمه و ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت”.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له‌بارى گرنگى هه‌بوونى سنوقهكه و به‌ڕێوه‌بردنییه‌وه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “گرنگه كه‌سێك هه‌بێت به‌رپرسیارییه‌تى ئه‌م سندوقه بگرێته ئه‌ستۆ، چونكه به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌م سندوقه هه‌نگاوێگى گرنگ ده‌بێت به‌ره‌و چاكسازیی و زیادبوونى داهات”.
وتیشى: “پێویسته كه‌مال ئه‌تروشى، وه‌زیرى نوێى سامانه سروشتییه‌كانیش به بایه‌خه‌وه سه‌یرى راپۆرته‌كانى لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌كانى په‌رله‌مان بكات، بۆ ئه‌وه‌ى كۆى ئه‌م پرۆسه بچێته قازانجى شه‌فافتر كردنى كه‌یسى نه‌وت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسهكانیدى سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان باسى دروستكردنى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى چاكسازیی كرد كه پشكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه و ئاشكرایكرد: “پرۆژه‌یاساى دروستكردنى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له ئێستادا له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه، چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى بكات بۆ ئه‌وه‌ى ببێته یاسا و دواتر كه‌سێك دیاریبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته به‌ڕێوه‌ببات”.
روونیشیكرده‌وه: “ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌و پۆسته به‌ڕێوه‌ده‌بات ده‌بێته یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ كاروبارى چاكسازى، بۆیه ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌م بابه‌ته كاروباره یاساییه‌كانى خۆى ببڕێت و قاڵبێكى یاسایی وه‌ربگرێت دواتر پۆسته‌كه وه‌ربگرین”.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
43 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
43 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش



