حكومه‌ته‌كه‌ى تره‌مپ لاوازتر ده‌بێت و 4 راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ده‌ستیانله‌كاركێشایه‌وه

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا | فۆتۆ: AFP
SNN
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، چوار راوێژكارى باڵاى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا ده‌ستیانله‌كاركێشایه‌وه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌دژى هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆنگرێسى ئه‌مریكا له‌لایه‌ن هه‌وادارانى دۆناڵد تره‌مپه‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مریكاوه بڵاویكرده‌وه، “چوار راوێژكارى پێشكه‌وتووى باڵاى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا ده‌ستیان له كاره‌كه‌یان كێشاوه‌ته‌وه كه بریتین له: ئیرین واڵش، راوێژكارى باڵا تایبه‌ت به كاروباى ئه‌فریقا، مارك فاندروف، به‌ڕێوه‌به‌رى پله یه‌ك له بوارى سیاسه‌ت و به‌رگری، ئه‌نتۆنى رۆجه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى پله یه‌ك له بوارى چه‌كه كیمیاییه‌كان و رۆب جرینوار، به‌ڕێوه‌به‌رى پله یه‌ك بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باشوورى ئه‌فریفا كه سه‌رجه‌میان پله‌ى راوێژكارى پێشكه‌وتووى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكایان هه‌بووه”.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ى بڵاوبكرێته‌وه ئه‌وه‌ى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز خستووه‌ته‌ڕوو: “ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌و چوار به‌رپرسه به‌شێكه له‌و زنجیره دهستلهكاركێشانهوانهى كه له كابینه‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكادا دروستبووه به‌هۆى ئه‌و گرژییانه‌ى كه روویاندا به‌هۆى هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆنگرێسى ئه‌مریكا له‌لایه‌ن لایه‌نگرانى دۆناڵ تره‌مپه‌وه”.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئێستاى ئه‌مریكا هه‌رچه‌نده له ماوه‌ى كه‌متر له 24 كاتژمێر له رووداوه‌كان رایگه‌یاند: “ئاماده‌یه 20ى كانونى یه‌كه‌م، ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كى رێكخراو راده‌ستى جۆو بایدن، سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا بكات”، به‌ڵام تا ئێستاش له‌نێو شه‌قامى سیاسى ئه‌مریكادا فشارێكى زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به‌پێى مادده‌ى 25 له ده‌ستوورى ئه‌مریكا كه له‌ڕێگه‌یه‌وه سه‌رۆك رایده‌گه‌یه‌نێت، ناتوانێت ئه‌ركه‌كه‌ى به‌باشى جێبه‌جێبكات و به‌پێى ئه‌و مادده‌یه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى ده‌درێته جێگره‌كه‌ى تاوه‌كو سهرۆكێكى نوێ ده‌سه‌ڵاته‌كه وه‌رده‌گرێت، له كاره‌كه‌ى دووربخرێته‌وه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


