په‌رله‌مانى عێراق ده‌یه‌وێت شایسته‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ببڕێت

به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆمار، مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ناكرێت گه‌ل له‌برسا بمرێت و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ش به شایسته‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى خۆیان پاره‌دار بكه‌ن، په‌رله‌مانتارێكى تریش ده‌ڵێت: “ده‌ستبه كۆكردنه‌وه‌ى واژوو ده‌كه‌ین بۆ بڕینى ئه‌و شایسته‌یه”.
موزهر كورهوى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “به‌شێكى زۆر له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه شایسته‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق ببڕدرێت، به‌تایبه‌تى له‌م دۆخه‌ى ئێستادا كه عێراق له‌ڕووى ئابوورییه‌وه لاوازه و پێویسته خه‌رجییه ناپێویستییهكانى حكومه‌ت كه‌مبكرێنه‌وه”.
وتیشى: “ده‌ستبه كۆكردنه‌وه‌ى واژوو ده‌كه‌ین بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و شایسته‌یه له سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق و ئه‌م بابه‌ته ده‌هێنینه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه نه‌دا شاكر، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: “ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ شایسته‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق ده‌ڕوات زۆره، من ئه‌پرسم ئه‌م مافه‌یان له‌كوێوه هێناوه كه خه‌ڵكى هه‌ژار له‌برسا بمرێت و ئه‌وان ته‌نانه‌ت له‌دواى خانهنشینبوونیشیان ببنه ملیۆنێر”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باس له‌وه‌شده‌كات: “نایه‌كسانییه كه ده‌ستكارى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى ئاسایی بكرێت، به‌ڵام له‌بیرمان بچێت كه شایسته‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه هه‌یه و نه‌زانین ئه‌و پاره‌یه بۆ كوێ ده‌چێت و چۆن خه‌رجده‌كرێت”.
نه‌دا شاكر باس له چۆنیه‌تى خه‌رجكردنى ئه‌و پاره‌یه ده‌كات له‌دواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى له سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق و ده‌ڵێت: “پاره‌كه خه‌رجده‌كرێت بۆ كڕینى ده‌رمان و یارمه‌تیدانى مرۆیی ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پێویستیان پێیه‌تى”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


