“هیچ ده‌رچه‌یه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ى نرخى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار گۆڕانكارى به‌سه‌ردا بێت”

دراوى عێراقى و دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Charles Wollertz
SNN
ئابووریناسێك رایده‌گه‌یه‌نێت: هیچ ده‌رچه‌یه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ى نرخى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار گۆڕانكارى به‌سه‌ردا بێت، ده‌شڵێت: “جێگیرنه‌بوونى به‌هاى 100 دۆلار به‌رامبه‌ر دینار له 145 هه‌زاردا هێنده به‌هۆى خستنه‌بازاڕى دۆلار له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌یه هێنده په‌یوه‌ندى به بانكى ناوه‌ندییه‌وه نییه”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بیلال سه‌عید، ئابووریناس به SNNى راگه‌یاند: “ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه نرخى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار هه‌ڵكشانى به‌خۆیه‌وه بینووه، به‌ڵام له راستیدا ئه‌م بابه‌ته هێنده په‌یوه‌ندى به خستنه‌ڕووى دۆلار له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه هێنده په‌یوه‌ندى به سیاسه‌تى حكومه‌ته‌وه نییه، چونكه بانكى نێوده‌وڵه‌تى، سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى و بانكى ناوه‌ندى عێراق به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى نرخى دۆلار وه‌ك ئه‌وه‌ى بانكى ناوه‌ندى دیاریكردووه جێگیر بكرێت و كورتهێنانى بودجه پڕبكرێته‌وه”.
وتیشى: “ئێستا هیچ ده‌رچه‌یه‌ك نییه له عێراقدا بۆ گۆڕانكاریكردن له نرخى دۆلاردا و دابه‌زاندنى نرخه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر دینار، چونكه بانكى نێوده‌وڵه‌تى و سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى فشاره‌كانیان به‌و ئاراسته‌یه‌یه كه نرخى دۆلار له‌وه‌ى كه دیاریكراوه جێگیر بكرێت، ئه‌وه‌یان به‌ڕوونى به عێراق وتووه: پێویسته ئه‌م كێشه‌یه له نێوخۆى عێراقدا چاره‌سه‌ر بكرێت، نه‌وه‌ك دووباره په‌ناببرێت بۆ قه‌رز، چونكه ئه‌وان ئاماده‌نین قه‌رز به عێراق بده‌ن”.
ئه‌و ئابووریناسه پێيوایه، كاریگه‌رییه‌كانى هه‌ڵاوسان له‌سه‌ر ئابوورى عێراق له داهاتوودا زیاتر ده‌رده‌كه‌ون، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “له‌ئێستادا دینارى عێراقى به‌ڕێژه‌ى 20 بۆ 21% به‌هاكه‌ى له‌ده‌ستداوه، كاریگه‌رییه‌كه‌شى له‌سه‌ر بازاڕ ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام پاش جێگیركردنى ته‌واوه‌تى نرخه‌كه كاریگه‌رییه‌كه‌ى زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت”.
بیلال سه‌عید جه‌ختله‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه كه، “تاوه‌كو په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق به‌هۆى نا دڵنیایی هاووڵاتییانه‌وه به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار جێگیربوونى ته‌واوه‌تى به‌خۆیه‌وه نابینێت، به‌ڵام دواى ئه‌وه ئه‌و هه‌ڵكشان و داكشانه‌ى ئێستا هه‌یه كۆتایی دێت”.
له‌ده‌ستدانى رێژه‌یه‌كى زۆرى به‌هاى دراوه‌كه‌یان له ئێستادا توركیا و ئێرانى دراوسێى عێراقى تووشى كێشه‌ى ئابوورى كردووه، له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ی ئایا پێشبینى ده‌كه‌ن به‌هاى دینارى عێراقى هاوشێوه‌ى تمه‌ن و لیره‌ى لێبێت له داهاتوودا؟ ئه‌و ئابووریناسه باس له‌وه‌ده‌كات: “هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌و دۆخه‌ى ئێستا له ئێران و توركیا هه‌یه سیاسییه و به‌هۆى ناكۆییهكانیانه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، عێراقیش به‌پێچه‌وانه‌وه كاریگه‌رى سیاسه‌تى ئه‌مریكا له‌سه‌ر سیاسه‌تى داراییه‌كه‌ى به‌دى ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه قورسه بڵێیت به‌هاى دینارى عێراقى وه‌ك به‌هاى لیره و تمه‌نى لێدێت، لانیه‌كه‌م تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ى كه عێراق و ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كانیان باشه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


