“ئەوانەی لە مووچەیەک زیاتریان وەرگرتووە دەبێت قەرەبووی حکومەت بکەنەوە”

پارەی عێراق
SNN
وەزارەتی دارایی و ئابووری چەند بڕیارێکی نوێی لەبارەی ئەو کەسانە دەرکرد، کە لە مووچەیەک زیاتریان هەبووە و ئێستا مووچە زیادەکانیان بڕدراوە.
هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: ژمارەیەک بڕیاری نوێ دەرکراوە لە دیارترینیان ئەوەیە ئەو فەرمانبەرانەی زیاتر لە مووچەیەکی هەبووبێت و مووچە زیادەکانیان بڕدراوە، لەدوای بڕینی 20% تاوەکو 49%ی لەجیاتی ئەو مووچانەیان دەبڕدرێت، بڕینەکەش بەشێوەی مانگانە دەبێت، واتە ئەو مووچەیەی چەندین ساڵە وەریگرتووە لێیوەردەگیرێتەوە.
لەبارەی لێبڕینی مووچەکانەوە، هێڤیدار ئەحمەد وتوویەتی: تا ئێستا 407 ملیۆن دینار لە مووچەی مانگانەی 492 فەرمانبەری حکومەت بڕدراوە.
سەبارەت بە لێبڕینی مووچەی خانەنشینانیش، وتی: 87 ملیۆن دینار مانگانە لە مووچەی خانەنشینی 103 حاکم کەمکرایەوە.
لە ماوەی رابردوودا مووچەی نایاسایی 13 هەزار کەس بڕدرا کە لە مووچەیەک زیاتریان وەردەگرت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


