ڤیدیۆ:یۆڤانتۆس بردنەوەی بە دەستهێناو رۆناڵدۆ ژمارە مێژوویەکەی بیکانی یەکسانکردەوە

یۆڤانتۆس لە یاری ساسولۆ
SNN Sport
لە یارییەکانی هەفتەی 17ی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس بردنەوەیەکی گرنگ و بە نرخی بە دەستهێناو توانی 3-1 لە یانەی ساسولۆ بباتەوەو رۆناڵدۆش بە تۆمارکردنی گۆڵێک، توانی گۆڵی ژمارە 759 لە مێژوودا بکات و ژمارەکەی جۆسێف بیکان یەکسان بکاتەوە.
یاریەکە لە ناو یاریگای یۆڤانتۆس ئەنجامدرا، لە گێمی یەکەم هەردوو یانە لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوون و ئەو گێمە بە خاوێنی مایەوەو یانەی ساسولۆ ئۆبیانگی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، ئەمەش دەرفەتی زیاتری بە یانەی یۆڤانتۆس دا بۆ ئەوەی دەست بەسەر یاریەکە بگرێت.
لە گێمی دووەم یانەی یۆڤانتۆس لە رێگەی دانێلۆی بەرگریکارەوە لە خولەکی 50 دەستپێشخەری کردوو توانی گۆڵی یەکەم تۆماربکات.
دواتر یانەی ساسولۆ لە خولەکی 58 توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە لە لایەن دیفرەی بکات و ئەنجامەکە راستبکاتەوە.
بەڵام یۆڤانتۆس بە ئەنجامی یاریەکە رازی نەبوو، سووربوو لە بردنەوە، توانی لە خولەکەکانی 82 و 92 دوو گۆڵ لە لایەن رامزی و رۆناڵدۆ بکات و یاریەکە 3-1 بباتەوەو سوود لە یەکسانبوونی رۆما و ئینتەرمیلا ببینێت.
خاڵەکانی خانمەپیرەکە لە پلەی چوارەمی ریزبەندی بووە 33 خاڵ لە 16 یاریداو رۆناڵدۆ گۆڵی ژمارە 15ی لەم وەرزەی سیرا ئای کردوو پێشەنگی گۆڵکارانە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


