
دیبالا
SNN Sport
لە یاری بەرامبەر بە یانەی ساسولۆ لە هەفتەی 17ی خولی ئیتاڵیا،یانەی یۆڤانتۆس دوو گورزی کاریگەرەی بەرکەوتوو دوو یاریزانی بەهۆی پێکانەوە لە دەستدا.
لە یاری ساسولۆ ویستۆن ماکینی یاریزانی ناوەندی یانەکە تووشی پێکانی ماسولکەیی بوو، بەوهۆیەوە پێرلۆ گۆڕانکاری پێکردوو لە شوێنی ئارۆن رامزی هێنایە یاریگاوە.
دووەم گورزی کاریگەر کە بەر یانەی یۆڤانتۆس کەوت، پێکانی ئەستێرەی لاوی یانەکە پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی بوو، ئەو یاریزانەش بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی یاریەکە تەواو بکات و کۆلۆسۆڤسکی لە شوێنی بەشداری کرد.
دوای یاریەکە پێرلۆ لەسەر پێکانی هەردوو یاریزانەکە وتی:”دیبالا تووشی لێدانێک بووە،ئەمڕۆ هەڵسەنگاندن بۆ پێکانەکەی دەکرێت و سەرەتا وا دەردەکەوێت کە مەترسیدار نیە،ماکینیش بە هەمانشێوە هەستی بە بوونی ئازار کردووە، بە هیواین هەمووشتێک باش بێت”.
بەمەش بۆ یاری جەنەوا لە جامی ئیتاڵیا ئەگەر هەیە هەریەکە لە ساندرۆ، دی لێگت،کوادرادۆ،دیبالا و ماکینی ئامادەی یاریەکە نەبن.
یۆڤانتۆس توانی یاریەکە 3-1 بباتەوە، گۆڵەکان دانێلۆ و رامزی و رۆناڵدۆ تۆماریان کرد.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


