“سبه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڕیارى كۆتایی له‌سه‌ر پلانى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان ده‌دات”

كۆمه‌ڵێك قوتابى له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: پلانى پێشنیاركراو بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن پەسەند کرا، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ش له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت: “پرۆسه‌ى په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه”، بڕیاریشه سبه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كۆببێته‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “بە سەرپەرشتی ئالان حهمەسعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت و ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزارەت کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت بەڕێوەچوو، سەبارەت بە پلانی وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندنی ساڵی 2020 ـ 2012، پلانی پێشنیارکراوی وەزارەت بە کۆی دەنگ پەسەند کرا، بڕیار وایە رۆژی چوارشەممە، بە مەبەستی بڕیاردان لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا پێشکەش بکرێت”.
له‌و باره‌یه‌وه ئاشنا عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌روه‌رده له په‌رله‌مانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “داخه‌وه پرۆسه‌ى په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه، به بۆچوونى من نه‌كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كانیش په‌یوه‌ندى به بابه‌تى سیاسیی و ترس له بایكۆت هه‌یه، نه‌وه‌ك بابه‌تى كۆرۆنا، چونكه زۆرینه‌ى شوێنه گشتییه‌كان كراونه‌ته‌وه، كه‌واته بۆچى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان ناكرێته‌وه”؟
وتیشى: “ئێمه ناڵێین كۆرۆنا مه‌ترسیدار نییه، به‌ڵى ئه‌م ڤایرۆسه مه‌ترسیداره، به‌ڵام ئه‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كى تۆكمه و به پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كان ده‌ستبه پرۆسه‌ى خوێندن بكرێته‌وه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى په‌روه‌رده ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “دوێنێ من خۆم قسه‌م له‌گه‌ڵ وه‌زیر كرد، پێى وتم: رێگه‌ناده‌ین پرۆسه‌ى په‌روه‌رده په‌كى بكه‌وێت”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دهستیكهوتوون، “بڕیاره سبه‌ى به ئاماده‌بوونى سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌و وه‌زاره‌ته به‌ڕێوه‌بچێت و بڕیارى كۆتایی له‌سه‌ر پلانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بدرێت به ره‌چاوكردنى دۆخى ته‌ندروستى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به وردى تاوتوێى دۆخ و ئاستى ئێستاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا په‌یوه‌ندیدار به كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان ده‌كرێت، رۆژى چوارشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنادا بڕیارى كۆتایی رابگه‌یه‌نرێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


