
مایك پێنس، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا
SNN
کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی رایگەیاند: ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەی ئەمریکا NSA، له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی “مایک پێنس” جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كۆڵێته‌وه، كه له لایه‌ن لین وود، پارێزه‌ری “دۆناڵد تره‌مپ”ه‌وه ئاراسته‌ی كرابوو.
گومان هەیە لین وود، كه هه‌فته‌ی رابردوو، هه‌ژماره‌كه‌ی له تویته‌ر راگیراوه، ده‌قێكی سڕاوه‌ی دووباره له ئەپی “Parler” بڵاوكرده‌وه، نووسراوه: “تیمی له سێداره‌دان ئاماده بكه‌ن، پێنس یه‌كه‌م كه‌س ده‌بێت”، سەرۆکی ئاژانسی NSA ئاماژەی بەوەکردووە “ئێمه ئاگادارین و زانیاریمان له‌سه‌ر ئه‌و نووسینه هه‌یه، هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین”.
ئەم هەرەشانەی سەر جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوای ئەوە دەێت، لایه‌نگرانی تره‌مپ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له په‌سندكردنی سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا جۆو بایدن بكه‌ن.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



