کۆتاى ئەم هەفتە شەپۆلێکى بەفر و باران روو لە ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان دەکات

باران بارین لە سلێمانی
SNN
بەڕێوەبەرى کەشناسى و بومەلەرزەزانى سلێمانى ئاشکراى دەکات “بە پێى پێشبینییەکان لە ناوەڕاستى ئەم مانگەدا کە دەکاتە کۆتاى هەفتە شەپۆلێکى بەفر و باران روو لە ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان دەکات کە شەپۆلەکە مامناوەندە و زۆر ناخایەنێت”.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەرى کەشناسى و بومەلەرزەزانى سلێمانى بە SNN راگەیاند: نزیکەى 25 رۆژە باران لە هەرێمى کوردستان و عێراق نەباریوە ئەوەش تەنیا هەر ناوچەى ئێمە نییە بەڵکو تورکیا و ئێران و سوریاش هەمان حاڵەتى تێدایە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونى بەرزە پاڵەپەستۆ لە ناوچەکەدا بەشێویەکى گشتى.
وتیشى “بەپێى پێشبینیەکان و بە هۆى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆوە لە ناوەڕاستى ئەم مانگە و لە کۆتاى هەفتەدا شەپۆلێکى باران و بەفربارین ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بگرێتەوە سەرەتاش لە پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاویەکان دەستپێدەکات کە ئەو شەپۆلە مامناوەند دەبێت و زۆر بەردەوام نابێت بەڵام پاش ئەو شەپۆلە ناوبەناو باران بارینى کەم روو دەدات”.
هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد”لەم ساڵدا و تاوەکو ئێستا بڕى 206ملیم باران باریوە کە پار ئەم کاتە بڕى 260ملیم باران باریبوو”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


