
ئارتێتاو ئۆزێل
SNN Sport
مەسعود ئۆزێلی ئەڵمانی کە لە ئێستادا لە لایەن ئارتێتای راهێنەری یانەی ئارسناڵەوە پشتگوێخراوەو یاری پێناکات،نزیکە یانەکەی جێبهێڵێت و بە قسەی رۆژنامەکانیش وێستگەی داهاتووی ئەم یاریزانە خولی تورکیا دەبێت.
لە نوێترین لێدوانیدا ئۆزێل دەڵێت:”من وەکوو هاندەری یانەی فینەرباخچە گەورە بووم لە ئەڵمانیا، هەموو ئەڵمانیەک و تورکێک گەورە دەبن پشتگیری یانەی فینەرباخچە دەکەن،منیش پشتگیری ئەو یانەیەم کرد،فینەرباخچە وەکوو یانەی ریاڵ مەدرید وایە، چۆن ئەم یانەیە گەورەترینی ئیسپانیایە، ئەمیش گەورەترین یانەی تورکیایە”.
ئۆزێل پرسیاری ئەوەی لێکراوە کە ئایا دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسناڵ درێژە بە یاریکردن دەدات وتی:”دوو وڵات هەن کە دەمەوێت تێیدا درێژە بە پیشەی تۆپی پێ بدەم، ئەوانیش تورکیاو ئەمریکایە، ئەگەر بۆ تورکیا بچم بە دڵنیاییەوە یانەی فینەرباخچە دەبێت”.
ئۆزێل لە چاتێکی پێگەی تویتەر دەڵێت:” تا ئێستا زۆر بەرز و نزمی تووشی بووە لە ئارسناڵ، بەڵام پەشیمان نیە لە پەیوەندیکردن بە ئەم یانەیەوە”.
ئۆزێل یەکێک بووە لە یاریزانە لێهاتووەکانی ئەڵمانیا و یانەی ئارسناڵ، پاش ئەوەی ئارتێتا بووە راهێنەری یانە ئینگلیزیەکە، ئەو راهێنەرە یاریزانە تەمەن 32 ساڵەکەی لە پێکهاتەی سەرەکی دوورخستووەتەوە،کە ئەم یاریزانە تا ئێستا گرێبەستی ماوەو لە 30ی حوزەیرانی داهاتوو تەواو دەبێت و مووچەیەکی هەفتانەی 350هەزار پاوەنی پێدەدرێت کە زیاترە لە 473 هەزار دۆلاری ئەمریکی.
بە پێی زانیاری رۆژنامە ئینگلیزییەکان، ئەو یاریزانە لە گواستنەوەکانی زستانەی ئێستا ئەگەر گرێبەستێکی گونجاوی بۆ بێت، ریزەکانی ئارسناڵ جێدەهێڵێت.
I definitely will. There are two countries I want to play football in before I retire: Turkey 🇹🇷 and USA 🇺🇸. If I went to Turkey, I could only go to Fenerbahce. https://t.co/TL68kUL62M
— Mesut Özil (@MesutOzil1088) January 11, 2021
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


