ئینستتیوتی پەی: بەشێک لە پەرلەمانتاران کەمترین قسەیان لە پەرلەمان کردووە

پەرلەمانی کوردستان
SNN
ئینستتیوتی پەی راپۆرتی ساڵانەی کار و چالاکییەکانی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوە و راشیگەیاند: بەشێک لە پەرلەمانتاران یان هیچ قسەیەکیان نەکردووە لە پەرلەمان یاخود کەمترین قسەیان لە دانیشتنەکاندا کردووە.
بەگوێرەی راپۆرتەکە: چوار پەرلەمانتار کە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانن تا ئێستا هیچ قسەیەکیان لە دانیشتنەکانی پەرلەمان نەکردووە، 15 پەرلەمانتار دووجار قسەیان کردووە، 11 پەرلەمانتار سێ جار قسەیانکردووە، 11 پەرلەمانتار چوار جار قسەیانکردووە.
سەروەر عەبدولڕەحمان، سەرۆکی ئینستتیوتی پەی ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دەبێت پەرلەمان قەیران لە وڵات رزگاربکات نەک خۆی ببێتە هۆکاری دروستبوونی قەیران، دەبێت هاووڵاتیان لە نائومێدی رزگاربکات نەک خۆی نائومێد بێت.
وتیشی: زۆرینەی یاساکان پێویستیان بە هەموارکردنەوە هەیە ئەگەرچی پەرلەمان تەنیا دوو یاسای هەموارکردووەتەوە، لە ماوەی خولی پاییزەدا خوێندنەوەی بۆ پێنج پڕۆژەیاسا کردووە سەرباری ئەو هەموو کێشە و گرفتانەی کە هەن.
ئاماژەی بەوەشکرد: زیاتر لە 115 پرسیاری پەرلەمانتاران کە ئاراستەی دەسەڵاتی جێبەجێکار کراوە وەڵام نەدراونەتەوە.
هاوکات یەکێک لە هۆکارەکانی “لاوازی رۆڵی یاسادانانی پەرلەمان” کە وەک خۆی بەوشێوەیە ناویبرد، بۆ نەبوونی متمانەی هێزەی سیاسییەکان بەرامبەر بە کارەکانی پەرلەمان و زاڵبوونی هەژموونی حزبی بەسەریدا گەڕاندەوە.
هەروەها رەخنەی لەوەشگرت کە ماوەی حەوت ساڵە بودجەی هەرێم نەنێردراوەتە پەرلەمانی کوردستان و نازانرێت ئەو بودجەیە چۆن خەرجکراوە.
ئینستتیوتی پەی ماوەی حەوت ساڵە چاودێری کارەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکات و ساڵانە راپۆرتی خۆی لەبارە
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



