
SNN
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند: هەڵسەنگاندنمان بۆ دۆخی تەندروستی هەرێم کردووە و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای کۆرۆنادا باس لەوەدەکەین کە دۆخی کۆرۆنا بەتەواوی کۆنتڕۆڵنەکراوە.
د.ئاسۆ حەوێزی، لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا راپۆرتی هەڵسەنگاندنی خۆمان دەخەینەڕوو باس لەوەدەکەین کە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆرۆنا هەر ماوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: بڕیاردان لەسەر دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بەتەنیا لە دەستی وەزارەتی تەندروستیدا نییە بەڵکو لەدەستی لیژنەی باڵای کۆرۆنادایە و لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا پێشنیازی خۆمان دەخەینەڕوو.
هاوکات رەتیکردەوە راگرتنی پرۆسەی خوێندن پەیوەندی بە دواکەوتنی مووچەوە هەبێت و رایگەیاند: ئێمە گیانی هاووڵاتیانمان لەلا مەبەستە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت ئەمڕۆ د.هێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا وتبووی: ” لهههمو وڵاتان پرۆسهی خوێندن رانهگیراوه تهنها له ههرێمی كوردستان و عێراقدا راگیراوه، ئهمه هۆكاری تری لهپشتهوه ههیه تەنها کۆرۆنا نیە، دهسهڵاتیش خۆی ئەمە دهزانێت”.
راشیگەیاندبوو: ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی کاریمان نەبووە لە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


