
ئیریک گارسیا
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیاریداوە گرێبەست لەگەڵ ئیریک گارسیای بەرگریکاری ئیسپانی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی بکات.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە، یانەکە گلۆپی سەوزی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە هەڵکردووە،بەرگریکارەکە لە ئێستادا پەیوەندی بە یانەی مانچستەرسیتیەوە دەکات،یانە ئینگلیزیەکە نرخەکەی بۆ 5 ملیۆن یۆرۆ کەمکردووەتەوە لەگەڵ بڕە پارەیەک لە کاتی گۆڕانکارییەکان و پارەکە لە هاوینی داهاتوو بە یانە ئینگلیزیەکە دەدرێت.
هەروەها رۆژنامەکە نووسیویەتی، ئەم یاریزانە بۆ کومان داواکارییەکی تایبەتە،گواستنەوەکە لەسەر بنەمای رێککەوتنێک لە نێوان پاڵێوراوەکانی سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە ئەنجام دەدرێت.
یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی پێکانی پیکێ بۆ ماوەیەکی زۆر دەیەوێت ئیریک گارسیای تەمەن 19 ساڵ لە یانەی مانچستەرسیتی بگوازێتەوەو لە ئێستاشدا ئۆمتیتی بەهۆی بەردەوامی پێکانەکان، ئاستی وەکوو پێویست نیە، یانەکە نایەوێت وەکوو یاریزانی سەرەکی یاری پێبکات.
ئیریک گارسیا ئیسپانیەو تەمەنی 21 ساڵە، لە دڵی بەرگری یاری دەکات،چەند یانەیەکی تر کێبڕکێی بەرشەلۆنە دەکەن بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


