سەدر هۆشداری توند دەدات لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەکانی عێراق

موقتەدا سەدر
SNN
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە عێراق هۆشداری توند دەدات لە دواخستنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە وا بڕیارە لە 6ی حوزەیرانی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت و داوا لە کاندیدەکان و حزبەکان دەکات بەزوترین کات ناوی خۆیان تۆمار بکەن تا بتوانن لە هەڵبژاردنەکان بەشداربن.
حەیدەر جابری بەرێوەبەری مەکتەبی راگەیاندنی سەدر رایگەیاند: سەدر چەند خاڵێک پێشنیارکردووە یەکێک لە خاڵەکان باس لە مستەفا کازمی دەکات کە هەڵمەتێکی دژی گەندەڵی لە تەواوی سێکتەرەکان دەستپێکردووە، پێویستە لێپێچینەوە لە گەندەڵکاران خێراتر بکات، بەبێ چاوپۆشیکردن لە لایەندارێتییان.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەدردا، ئاماژە بەوەکراوە کە ئەوان بە تەواوەتی پشتیوانی لە هەنگاوەکەی کازمی دەکەن، هەروەها داوا لە هاووڵاتییان دەکات بەزووترین کات کارتی دەنگدانەکانیان نوێ بکەنەوە بەپێی ئەو مەرجانەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای لێکردوون.
لە کۆتایی قسەکانیدا سەدر دووپاتی دەکاتەوە لە جێهێشتنی هێزەی داگیرکەران لە خاکی عێراق، جەختیش لە دژایەتیکردنی هەڵدەسەڵاتێکی دەرەکی دەکات کە کاریگەری لەسەر بڕیاردان هەبێت لە عێراق، هەروەها داواش لە حکومەت دەکات کە پلانێکی جێگرەوە بۆ کارەبا و غاز دابنێت دوای ئەوەی کە کڕینی لەلایەن ئێرانەوە لە عێراق قەدەغە کرا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


