گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 13/1/2021ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە (13/1/2021) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- بەڵێ بۆ ئیریک گارسیا دەکرێت.
- یاریزانەکەی دڵی بەرگری مانچستەرسیتی دێتە بەرشەلۆنە و مان سیتی نرخەکەی بۆ 5 ملیۆن یۆرۆ کەمکردووەتەوە لەگەڵ چەند گۆڕانکارییەک و لە هاویندا پارەکە دەدرێت.
- کومان رەزامەندی بۆ گواستنەوەی نیشانداوە، پرۆسەکە بە پێی رێککەوتنی نێوان پاڵێوراوەکانی سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە دەکرێت.
- جامی سوپەری کومان.
- یانەی بەرشەلۆنە لە پاش زنجیرەیەک بردنەوە رووبەڕووی سۆسیداد دەبێتەوە لە یەکەم نازناوی سەردەمی کومان.
- ئاتلەتیکۆمەدرید 2-0 لە سڤییا دەباتەوەو کۆرییا و ساوڵ گۆڵەکان دەکەن و پێشەنگی بەهێزتر دەکەن.

مارکا:
- پاڵەوانی زستانە.
- دوو گۆڵی کۆرییا و ساوڵ ئاتلەتیکۆمەدرید گەرم دەکەنەوە لە ساردترین شەودا کە 7پلە ژێر سفر بوو، توانیان 2-0 لە سڤییا ببەنەوە.
- ژمارەکانی پاڵەوان:41 خاڵی لە کۆی 48 خاڵ بە دەستهێناوەو 6 گۆڵی لە 16 یاریدا لێکراوە.
- سیمیۆنی باشترین راهێنەری یانەیە لە دەیەی رابردوو بە پێی IFFHS.
- یەکەم نازناو لە یاری بەرشەلۆنە و سۆسیداد.
- یۆڤیچ بە خواستن دەگەڕێتەوە بۆ یانەی فرانکفۆرت.
- تا مانگی حوزەیرانی داهاتوو بە بێ بژاردەی کڕین یاری دەکات کە ئەم یاریزانە 2 گۆڵی لە 1014 خولەک تۆمارکردووە لە 32 یاریدا.
- ئەبیلاردۆ دەگەڕێتەوە بۆ یانەی ئەلاڤێس وەکوو راهێنەر.

ئاس:
- پاڵەوانی زستان.
- یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید بە دوو گۆڵی ساوڵ و کۆرییا لە سڤییا دەباتەوەو دەبێتە پاڵەوانی زستانەی لالیگا.
- لۆکا یۆڤیچی یاریزانی ریاڵ مەدرید نزیکبووەتەوە لە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت و تا مانگی حوزەیران لەو یانەیە دەبێت.
- چوون بۆ نازناوی یەکەمی ئەم وەرزە لە جامی سوپەری ئیسپانیا، زیدان بە دوای نازناوی 12 دەگەڕێت.

سپۆرت:
- برسی بۆ بردنەوەی نازناوی جامی سوپەر.
- یانەی بەرشەلۆنە بۆ هەموو شتێک دەڕوات و توانای ئەوەی هەیە بەسەر یانەی ریاڵ سۆسیداد سەربکەوێت تا بگاتە یاری کۆتایی جامەکە.
- میسی کێبڕکێی خەڵاتی پیچیچی دەکات و دەیەوێت ئەم نازناوە بۆ جاری 14 بباتەوە.
- لاپۆرتا رایدەگەیەنێت کە ئەوان نایانەوێت هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دوابخرێت.
- ئاتلەتیکۆمەدرید 2-0 لە سڤییا دەباتەوەو جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ یانەکانی تر زیاد دەکات.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


