
خلوسی ئاکار
SNN
خلوسی ئاکار وەزری بەرگری تورکیا راگەیاند: زۆر بە ئەستەم وڵاتەکەمان وازی لە کڕینی سیستمی S-400ی ڕووسی هێنا، بەهیواین کە دووبارە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاسایی بێتەوە.
ماوەیەک پێش ئێستا تورکیا لەگەڵ رووسیادا گفتوگۆیان کرد بۆ جاری دووەم سیستمی بەرگری S400 بکرێن بە بیانوی ئەوەی کە ئەو سیستمە بۆ تورکیا زۆر گرنگە، بەڵام ئەمریکا سزای توندی بەسەر چەند کەسایەتییەکی سەربازی تورکیادا سەپاند، بۆیە تورکیا لەو هەنگاوەی پاشگەز بووەوە.
ئاکار وتی” زۆر بە ئەستەم توانیمان دەستبەرداری سیستمی S400بین، هیواداراین ئەمریکاش زمانی هەڕەشەو گەمارۆی ئابووریی لەسەر تورکیا لاببات، دەتوانین هەموو کێشەکانمان بە گفتووگۆ چارەسەربکەین، هاوکاری یەکتریش بکەین لەسەر ئاستی هونەری”.
پێشتر ئەمریکا بە تورکیای راگەیاندبوو کە سیستمی S400 مەترسی لەسەر فڕۆکەی
F-35ی ئەمریکی دروستدەکات لەگەڵ فرۆکەکانی ناتۆ لە ناوچەکەدا بۆیە پێویستە سەرجەم گرێبەستەکان لەگەڵ رووسیا هەڵبوەشێنێتەوە.

S400 سیستمی-بەرگری
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


