به‌ڕێوه‌به‌راتى كاره‌با له هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه و سه‌یدسادق، پێنجوێن و شاره‌زوور خرانه سه‌ر پارێزگاى سلێمانى

مۆنۆمێنتى شه‌هیدانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ / SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه رایده‌گه‌یه‌نێت: سنوورى ئيدارى كاره‌باى هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و سلێمانى جیاكرایه‌وه، ده‌شڵێت: “به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كاره‌با سه‌رقاڵى پرۆژه‌ى به‌ستنه‌وه‌ى دوو وێستگه‌ى كاره‌باى پارێزگاكهین به وێستگه‌ى 132 كه‌یڤى قه‌زاى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌وه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌عید قادر، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به SNNى راگه‌یاند: “له رابردوودا ئێمه له‌ڕێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى شاره‌زووره‌وه كاره‌كانمان رایده‌كرد كه سه‌ربه پارێزگاى سلێمانى بوو، به‌ڵام له ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان كراوه‌ته‌وه، له‌دواى كردنه‌وه‌شى یه‌كه‌مین كارمان بریتی‌بوو له جیاكردنه‌وه‌ى سنوورى كاره‌باكه‌مان، هه‌ریه‌كه له قه‌زاكانى پێنجوێن، سه‌یدسادق، شاره‌زوورمان خسته‌وه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى، له ئێستادا قه‌زاى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، ناحیه‌كانى: به‌مۆ، خورماڵ، بیاره و سیروان له سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى ئێمه‌دان”.
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌م هه‌نگاوه هه‌نگاوێكى گرنگه، چونكه چیتر هاووڵاتییانمان و لقه‌كانى بهڕێوهبهراتییهكانمان ناچار نابن بۆ رايكردنى مامه‌ڵه‌كانیان روو له سلێمانى بكه‌ن، به‌ڵكو له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه سه‌رجه‌ميان ئه‌نجام ده‌ده‌ن”.
له‌باره‌ى پرۆژه‌كانیان سه‌عید قادر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه پرۆژه‌یه‌كمان هه‌بوو له رابردوودا كه به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه وه‌ستاوه، پرۆژه‌كه بریتی‌بوو له به‌ستنه‌وه‌ى وێستگه‌ى 33 كه‌یڤى كاره‌باى خورماڵ و وێستگه‌ى 33 كه‌یڤى كاره‌باى هه‌ڵه‌بجه به وێستگه‌ى 132 كه‌یڤى كاره‌باى قه‌زاى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، له ئێستادا كار له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌كه‌ین و وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى به‌ڵێنیانداوه پاڵپشتیمان بكه‌ن و ئومێدمان هه‌یه به‌مزووانه بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



