عەدنان عوسمان: رەخنەگرتنی هەڵسوڕاوان لە بزووتنەوەکە بە ئاسایی وەردەگرین

عەدنان عوسمان وتەبێژی رەسمیی بزوتنەوەی گۆڕان / فۆتۆ: SNN
SNN
ئەمڕۆ ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانی ناڕازی ناو بزووتنەوەی گۆڕان هەوڵیاندا لەسەر گۆڕی کاک نەوشیروان پەیامێکی رەخنەئامێز ئاراستەی بەرپرسانی خانەی راپەڕاندن بکەن، بەڵام رێگە نەدرا بچنە ناو گردەکەوە، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت: پێمناخۆشە رێگەیان لێگیراوە و مافی خۆیانە رەخنەبگرن.
ئەو هەڵسوڕاوانە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە لەبەردەم گردی زەرگەتە رێکیانخستبوو رایانگەیاند: “بزووتنهوهی گۆڕان لهسهر رێبازی نهوشیروان مستهفا و ئهو بنهمایانهی كه بزوتنهوهكهی لهسهر دروستبو لایداوه و به رێچهك و ئاقارێكی جیاوادا دهڕوات و دەبێت بگەڕێتەوە بۆ رێچکەی خۆی”.
راشیانگەیاند: “بههۆی خراپی ئهدای ئێستای گۆڕانهوه، پێویسته بهرپرسانی بزوتنهوهكه دهستلهكاربكێشنهوه و بزوتنهوهكهش رادهستی لیژنهیهكی كاتی بكرێت تاوهكو ههڵبژاردن بۆ رێكخهر و سهركردایهتیهكی نوێ دهكرێت”.
عەدنان عوسمان، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لەوبارەیەوە لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: مافی هەموو هەڵسوڕاوانی گۆڕانە رەخنە و تێبینی و داواکارییان هەبێت، داوا بکەن خانە بمێنێت یاخود هەڵبوەشێتەوە، دەستخۆشی لە خانە بکەن یان رەخنەی لێبگرن، هەموو هەڵسوڕاوانی گۆڕان لە رێگەی ئۆرگانەکانی خۆیەوە دەتوانێت ئەو رەخنانەیان هەبێت. یاخود لە گردەکە لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ بەرپرسانی بزوتنەوەکە و خانەی راپەڕاندندا دابنیشن و تێبینیەکانی خۆیان بدەن.
سەبارەت بەوەی کە رێگە لە چوونەژوورەوەیان گیراوە، عەدنان عوسمان وتی: “زۆرم پێناخۆشە کە نەکراونەتە ژوورەوە، ئەوانە هەڵسوڕاوی دڵسۆزی بزووتنەوەی گۆڕانن و لە رۆژە تەنگەکاندا لەگەڵ بزووتنەوەکەبوون و هەوڵیانداوە بۆ گەیاندنی پەیامی بزووتنەوەکە بە کۆمەڵانی خەڵک، مافی خۆیانە بچنە سەر گۆڕی کاک نەوشیروان، چونکە کاک نەوشیروان موڵکی هەموو گۆڕانخوازانە”.
سەبارەت بەوەی کە ئایا گۆڕان لە رێچکەی خۆی لایداوە، وتی: من ناڵێم لەگەڵ ناوەڕۆکی قسەکانیاندام یان نا، بەڵام دەبێت رێز لە بۆچوونەکانیان بگیرێت.
هاوکات وتیشی: خانەی راپەڕاندن دانیشین لەگەڵ ئەو هەڵسوڕاوە ناڕازییانە و قەولبدەین گفتوگۆیەکی ناوخۆیی دروستبکەین.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



