
SNN
رێزان شێخ دلێر پەرلەمانتاری عێراق لەسەر پشکی فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دواخراوە بۆ مانگی 10.
رێزان شێخ دلێر لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق بڕیاردراوە بە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ دوای مانگی ئەیلول، ئەگەرچی تا ئێستا بە فەرمی رۆژێکی بۆ دیارینەکراوە.
لەبارەی هۆکاری دواخستنەکەی وتی: چونکە نەتوانراوە بودجەی پێویست بۆ هەڵبژاردنەکە تەرخانبکرێت.
سەبارەت بە بۆچوونی یەکێتی و لایەنە کوردییەکانی دیکە لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەکە، رێزان شێخ دلێر وتی: لەبەر ئەوەی بڕیارەکە لە ناوەندەوە دراوە، بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە، لایەنی کورد لەگەڵیدادەبوو، بە دواخستنیشی هەر پشتگیری لە بڕیارەکە دەکەین.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر مستەفا کازمی رۆژی 6ی حوزەیرانی مانگی داهاتووی تەرخانکرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



