نەرویج.. 23 کەس گیانیانلەدەستدا دوای وەرگرتنی ڤاکسینی فایزەری ئەمریکی

پێکوتەی کۆرۆنا
SNN
ئاژانسی دەرمان و سەلامەتیی نەرویج رایگەیاند “دوای ئەوەی پێکوتەی دژە کۆرۆنای جۆری فایزەر و بیونتیک-یان وەرگرت، 23 هاووڵاتی گیانیانلەدەستداوە”.
ئاژانسەکە ئاشکرایکردووە “هەموو ئەو کەسانەی ڤاکسینەکەیان لێدراوە، تەمەنیان 80 ساڵ و بەرەو ژوور بووە، بۆیە چاو بەو رێنماییەدا دەخشێننەوە کە رێگە دەدات خەڵکی ئەو تەمەنانە پێکوتەکە لەخۆیان بدەن”.
کەناڵی NRKی نەرویجی لە زاری شتاینەر مادیسن وتەبێژی ئاژانسی دەرمانی وڵاتەکەیەوە رایگەیاندووە “ئەم حاڵەتە ئاساییە روودانی، لەبەرئەوەی ڤاکسینەکە خۆی کاریگەری نەرێنیی لاوەکی هەیە، لەسەر بەساڵاچووانیش ئەوانەی بەرگرییان لاوازە نەرێنیی تر دەبێت”.
دوای ئەو رووداوە پەیمانگەی نیشتمانیی تەندروستیی نەرویج رایگەیاند “بەو رێنماییانەدا دەچنەوە کە رێ بە بەساڵاچووان دەدات ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لەخۆیان بدەن”.
مانگی دیسەمبەری ساڵی پار حکومەتی نەرویج رایگەیاند “دەستیکردووە بە کوتانی هاووڵاتیانی خۆی و لە خەڵوەتگەی پیریی وڵاتەکەوە دەستیپێکردووە، تائێستاش 25 هەزار کەس بە پێکوتەی فایزەر و بیۆنتیک کوتراون”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



