
پیاوە ژاپۆنییەکە
SNN
پیاوێکی ژاپۆنی لە بەرامبەر ئەوەی جگە لە خواردن و خەو هیچی تر نەکات خۆی نمایشدەکات تا کەسێک بە کرێ بیگرێت، ئەو هەوڵەشی دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
رۆژنامەی ئیندپێندنت-ی لەندەنی بڵاویکردووەتەوە “ئەو پیاوە لەڕێگەی خۆ نمایشکردنیەوە توانیویەتی پارەیەکی باش بۆ خۆ بژێویی کۆ بکاتەوە کە لە سۆشیال میدیاوە هەزاران کۆمێنت و لایکی بۆ چووە”.
شوجی مۆریمۆتۆ دەڵێت: “بە 100 دۆلاری رۆژانە خۆم دەدەمە کرێ بە هەر کەسێک منی بوێت و تەنها لەگەڵی نان دەخۆم و دەخەوم و هیچی تر ناکەم”.
شوجی تەمەن 37 ساڵ، ساڵی 2018ش هەمان هەنگاوی نا و خۆی دا بە کرێ و رایگەیاند کە تەنها دەتوانێت بخوا و بنوێت و کاری ئاسان نەبێت هیچ کارێکی دیکەی پێناکرێت.
ئەو گەنجە ژاپۆنییە دەڵێت: “خەڵک هەیە بە تەنهایە، من بە کرێ دەگرێت تا ببمە هاوڕێی، هەیە دەچێت بۆ دادگا و تەڵاق وەردەگرێت، دەڵێت وەرە یاوەریم بکە، ئاماژە بەوەشدەکات، بۆ نان خواردن چەندین کەس داوایان کردووم و داواکارییەکەیانم جێبەجێکردووە”.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



