
کلۆپ و فێرناندێز
SNN Sport
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا برۆنۆ فێرناندێزی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی مانچستەریونایتد، پێش یاریەکەی سبەی دژی لیڤەرپوڵ، وەڵامی یۆرگن کلۆپی راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ دەداتەوە.
کلۆپ لە ماوەی رابردوو هێرشی کردە سەر یانەی مانچستەریونایتد و وتبووی:” ئەو لێدانە سزایانەی کە مانچستەریونایتد لە ماوەی ئەم دوو ساڵەی دوایی بە دەستیهێناوە، ئێمە ماوەی 5 ساڵ و نیوە نەمانتوانیوە بە دەستی بهێنین.
فێرناندێز لە وەڵامی کلۆپ دەڵێت:” یانەی مانچستەریونایتد بۆ فراوانکردنی جیاوازیەکە دژی یانەی لیڤەرپوڵی پاڵەوانی وەرزی رابردوو یاری دەکات، ناتەوێت بەرامبەرەکانت لە ئاستی خۆتدا بن،یان هاوشێوەی تۆ نازناوەکان بباتەوە”.
لە بەردەوامی لێدوانەکانی فێرناندێز دەڵێت:”ئەمە بۆ هەموولایەک روونە،من لە یانەکەم و لە ژووری جلگۆڕینم،هەمووکەس دەزانێت مانای چی دەگەیەنێت بۆ هاندەران،بە چێژە خاوەنی 21 نازناوی خولی ئینگلتەرا بیت، لیڤەرپوڵ تا ئێستا 19 نازناوی بردووەتەوە،بە ڕاستی من گرنگی بە ئەوە نادەم کە خەڵکی دەیڵێن،کاتێک لە پۆرتوگال یاریم دەکرد لە لیشبوونە،لە بەنفیکا و پۆرتۆ هەمووکات بەوشێوەیە قسەیان دەکرد”.
یانەی لیڤەرپوڵ وەرزی رابردوو پاش 30 ساڵ توانی نازناوی خولی ئینگلتەرا بۆ جاری بیستەم بباتەوە.
یانەی مانچستەریونایتد ئەم وەرزە 15 گۆڵی تۆمارکردووە و 9 گۆڵی دروستکردووە لە 26 یاریدا،کۆی گشتی گۆڵەکانی 27 گۆڵە و 15ی بە لێدانی سزا بووە.
یانەی مانچستەریونایتد 36 خاڵی لە 17یاری ئەم وەرزە کۆکردووەتەوەو پێشەنگی خولەکەیە،لە بەرامبەردا یانەی لیڤەرپوڵ 33 خاڵی هەیە و لە پلەی دووەم دەبینرێت.
بعد الفوز بجائزة لاعب الشهر، @B_Fernandes8 يوجه رسالة خاصة لكم جميعًا 😍#يونايتد pic.twitter.com/vD8QrY2rJS
— مانشستر يونايتد (@ManUtd_AR) January 15, 2021
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


