نەتەوە یەکگرتووەکان نوێنەری خۆی بۆ پرسی هەڵبژاردنەکان لە عێراق دیاریکرد

SNN
ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئینگیبیورگ سۆلرۆن گیچلادوتێر)ی ئایسلەندی وەک نوێنەری تایبەتی رێکخراوەکە بۆ کاروباری سیاسی و هەماهەنگکاری هەڵبژاردن دیاریکرد کە ئەرکەکەی لە چوارچێوەی یۆنامی-دایە.
لە بەیاننامەیەکیدا رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە “خاتوو ئینگیبیورگ سۆلرۆن گیچلادوتێر دیاریکراوە ببێتە نوێنەری سکرتێری گشتی لە عێراق و شوێنی خاتوو ئلیس ۆڵبوڵی بەریاتنی دەگرێتەوە کە مانگی شوبات ئەرکەکەی تەواو دەکات”.
پێشتر و ساڵی 2007 تا 2009 گیچلادوتێر وەزیری دەرەوەی ئایسلەندا بووە، ماوەی 7 ساڵیش ئەندامی پەرلەمان بووە، دکتۆرا و ماستەری هەیە لە مێژوودا لە زانکۆکانی ئایسلەندا و کۆبنهاگن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


