گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 16/1/2021ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
892
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  شەممە (16/1/2021) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • رۆژی 7ی ئازاری داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنەیە.
  • دوای دواخستنی هەڵبژاردنەکان ئەنجومەنێک یانەکە بەڕێوە دەبات و کاندیدەکان لەسەر دواخستنەکە رێککەوتوون.
  • تۆسکێتسی سەرۆکی کاتی یانەکە رێککەوتنێکی بە کۆمەڵی نەدۆزییەوە لە سەر هێنانی ئیریک گارسیا و بەوهۆیەوە گواستنەوەی لە زستاندا نایەتەدی.
  • جامی سوپەر:کومان تواناکانی هەموو یاریزانەکانی بۆ دەگەڕێتەوەو گومان لە بەشداریکردنی میسی هەیە سەرەڕای ئەوەی دوێنێ نەیتوانیوە راهێنان بکات.
  • یانەی ئارسناڵ نیتۆی گۆڵپارێزی بەرشەلۆنەی دەوێت.
  • زیدان جارێکی تر گومانی دەکەوێتە سەر، ئەمەش پاش دۆڕانیان لە جامی سوپەر.

مارکا:

  • هازارد شەمەندەفەرێکی تر لە دەست دەدات.
  • ئاستی ئەو یاریزانە یانەکەی نیگەران کردووە.
  • زیدان بە ئاشکرا بە دوای بیانوودا دەگەڕێت و ئەو یاریزانە لە پێکهاتەی سەرەکی دەهێڵێتەوە،بەڵام مشتومڕ لەسەر ئامادەبوونی ئەو یاریزانە لە پێکهاتەی سەرەکی دروستبووە.
  • میاتۆڤیچی بەڕێوەبەری پێشووی ریاڵ مەدرید:”هازارد ئامادە نیە بۆ ئەوەی لە ئێستادا لە پێکهاتەی سەرەکی ریاڵ مەدرید بێت”.

ئاس:

  • هازارد بە بێ نیشانە.
  • هێشتا بەلجیکیەکە دوورە لەو ئاستەی لەگەڵ چێڵسی پێشکەشی دەکرد.
  • زیدان رێگەی یاریکردنی خۆی گۆڕیوە بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بگەڕێنێتەوە بۆ ئاستی خۆی،بەڵام لە یاری بیلباو تەنیا 1لێدانی بۆ گۆڵ هەبوو.
  • تووڕەبوون لە یانەی ریاڵ مەدرید هەیە لە پێناو کرانە دەرەوەی یانەکە لە جامی سوپەر.
  • کومان هەموو یاریزانەکان بۆ یاری کۆتایی بانگ دەکات و تا ئێستا میسی نەیتوانیوە مەشق و راهێنان بکات.

سپۆرت:

  • میسی دەیەوێت یاری بکات.
  • لیۆنێل میسی کاپتنی یانەی بەرشەلۆنە سوورە لەسەر گەڕانەوەی بۆ پێکهاتەی سەرەکی لە یاری بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیک بیلباو لە جامی سوپەری ئیسپانیا کە شەوی یەکشەممە ئەنجام دەدرێت.
  • ئەرجەنتینیەکە ئامادەی یاری ریاڵ سۆسیداد نەبوو لە قۆناغی پێش کۆتایی جامەکە،راهێنەری یانەکەش کومان تا دوا ساتەکانی دەستپێکی یاریەکە چاوەڕوانی دەکات.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this