رێواز فایه‌ق: یاسایه‌كى مه‌ترسیدار له عێراق دژى رۆژنامه‌نووسان به‌ڕێوه‌یه

رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان
SNN
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: میدیاى ئازاد له پاشه‌كشه‌دایه، ده‌شڵێت: “پرۆژهیاسایهكى مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ئازادى راده‌ربڕین له په‌رله‌مانى عێراق هه‌یه كه ته‌نیا ده‌نگدان ماوه له‌سه‌رى”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له میانى به‌شداریكردنى له مه‌راسیمى راگەیاندنی راپۆرتی ساڵانەی سەنتەری میترۆ تایبه‌ت به ئازادى رۆژنامه‌وانى وتارێكى پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: “میدیاى ئازاد له هه‌رێمى كوردستان له پاشه‌كشه‌دایه، له‌به‌ر ئه‌وه داواكارم له رۆژنامه‌نووسان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌راوردێك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بزانن له‌ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوودا تا چه‌ند میدیاى ئازاد پاشه‌كشه‌ى كردووه”.
وتیشى: “ئێستا به‌داخه‌وه میدیایه‌ك دروستبووه كه به پاره‌ى به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كان كه‌سه ناشیرینه‌كان جوان ئه‌كات، به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كى جوان كه بیه‌وێت و مه‌به‌ستى بێت ناشیرینى ئه‌كات”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێستا له عێراق پرۆژه یاساى تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌مى بۆ كراوه، ته‌نیا ده‌نگدان له‌سه‌رى ماوه، ئه‌م پرۆژه‌یاسایه مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌یه له‌سه‌ر رۆژنامه‌وانان و ئازادى رۆژنامه‌وانى”.
به وته‌ى رێواز فایه‌ق، “پێویسته پێداچوونه‌وه به یاساكانى تایبه‌ت به رۆژنامه‌نووسان بكرێت، ئه‌و دادوهرانهشى كه به یاساى خراپبهكارهێنانى ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان سزاى رۆژنامه‌نووسان ده‌ده‌ن كارێكى هه‌ڵه ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده پاساویان هه‌یه و ده‌ڵێن بۆشایی یاسایی هه‌یه”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان باسى له‌وه‌شكرد: “پاشه‌كشه‌ى میدیای ئازاد ته‌واوى سێكته‌ره‌كانى تر‌ى خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، چونكه ئێستا میدیایه‌ك دروستبووه كه كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانى زیاتره له كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كانى”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


