
هادی کەریم جێگری سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان
SNN Sport
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا هادی کەریم جێگری سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان وتی:” پاش کۆبوونەوە لەگەڵ ناوبژیوانان و یانەی ئاشتی و سەیدسادق و سەرپەرشیاری یاریەکە، تێیدا ناوبژیوانەکان نەیانتوانی یاریەکە تەواو بکەن لەبەر هاندەران،ئێمە گیانی یاریزان و ناوبژیوان و هاندەران بە لامانەوە گرنگە تا ئەنجامی یاریەکە و لە کاتی خۆیدا یاریەکە تەواو نەکرا،بڕیاری یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان ئەوەبووە کە گێمی دووەم بە بێ ئامادەبوونی هاندەران بێت لە یاریگای یانەی پێشمەرگەی سلێمان و یاریەکە لە یاریگای ئاشتی تەواو ناکرێت ، یاریەکە لە رۆژی سێشەممە 2021/1/19 لە کاتژمێر 2:00 ـی ئێوارە تەواو دەکرێت”.
وتیشی:” هۆکاری ئەم بڕیارە بۆ ئەوە بووە کە جارێکی تر ئەم کێشانە روونەدەنەوە و هاندەرانی یانەی سەیدسادقیش ئاگادار کراونەتەوە کە جارێکی تر ئەم کێشانە دروست نەبێتەوە”.
لە یاری نێوان ئاشتی و سەیدسادق لە خولی یانە پلە یەکەکانی کورستان، دوای ئەوەی گێمی یەکەم 1-0 یانەی سەیدسادق لە پێش بوو، بەڵام گێمی دووەم ناوبژیوانی یاریەکە و یاریزانانی ئاشتی ئامادەنەبوون بەشداری گێمی دووەم بکەن.
تەڵعەت سەعدوڵا ئەندامی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ (SNN Sport) رایگەیاند کە یاریزانی یانەی چەمچەماڵ هەرێم کەریم بۆ 4 یاری راگیراوە و سزای دارایش دراوە بە بڕی 300 هەزار دینار”.
هەرێم کەریم لە یاری نێوان برایەتی و چەمچەماڵ لە خولی نایابی کوردستان لە گەڕی شەشەم دوای ئەوەی بۆکسێکی لە یاریزانێکی یانەی برایەتی دا، بەوهۆیەوە ناوبژیوانی یاریەکە کارتی سووری پێداو کرایە دەرەوە، یانەکەشی 3-2 دۆڕا.

فۆتۆ:هەرێم کەریمی یاریزانی یانەی چەمچەماڵ- تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


