
لامپارد و گالاس
SNN Sport
ویلیام گالاسی بەرگریکاری بە توانای فەرەنسی پێشووی یانەی چێڵسی ئینگلیزیی، فرانک لامپاردی راهێنەری ئێستای یانەکەی دڵنیادەکاتەوە کە دەبێت بە زووی دۆخی یانەکەی چارەسەر بکات، ئەگینا ئەبرامۆڤیچی خاوەنی یانەکە لە پۆستەکەی لایدەبات.
لە خولی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی دۆخی باش نیە و پاش ئەنجامدانی 17 یاری لەم وەرزەی خولەکە، لە پلەی نۆیەم دەبینرێت و تەنیا 26 خاڵی کۆکردووەتەوە.
ویلیام گالاس لە نوێترین لێدوانیدا کە میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە دەڵێت:”پێموایە لامپارد لە مەترسیدایە،خاوەنی چێڵسی و ئیدارەی یانەکە خۆشحاڵ نین بەو دۆخەی ئێستا یانەکە تێیدایە،ئەمەش دوای ئەوەی تیپەکە بڕی 250 ملیۆن پاوەنی لە هاوینی رابردوو سەرفکردووە،ئەوان خولی ئینگلتەرایان دەوێت،لانی کەم لە 3 یانەی پێشەوەی ریزبەندی بن،لامپارد پێش ئەوەی درەنگ بێت، دەبێت چارەسەرێک بدۆزێتەوە”.
وتیشی:” تیمۆ وێرنەریان بە پارەی زۆر کڕیوە،ئەمەش هۆکاری ئەوەیە لامپارد بۆ هەموو یارییەک بەشداری پێدەکات،بەڵام ئەگەر یاریزانێک لە یانەیەکدا کوالێتی باش نەبێت، دەبێت یانەکە لە تیپەکەدا گۆڕانکاری پێبکات، هیوادارم لامپارد بە زووترین کات چارەسەر بدۆزێتەوە،چونکە ئەو راهێنەرێکی زۆر گەنجە،بەڵام دڵنیام لە داهاتوودا راهێنەرێکی زۆر باش دەبێت، زۆر بە پەرۆشە و زۆر باش تۆپی پێ دەزانێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


