
پێوەری زیرەکی ئاو
SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بەهۆی پێوەری ئاوەوە داهاتی ئاوی حکومەتی هەرێم کەمیکردووە لەبری ئەوەی زیادبکات.
دابان محەمەد، لە لێدوانێکیدا وتی: “بە پێوەری چینی سەدان ھەزار دینار بۆ ھاووڵاتی دێتەوە، بەڵام داھاتی ئاو لە%10 ی جاران نیە”.
دەشڵێت: “حکومەت دەزانێت پێوەری ئاو شکستی ھێناوە، لەبەر دۆڕاندنی 60 ملیار دینار بە کۆمپانیاکان دەستبەردار نابێت”ز
ئەو پەرلەمانتارە روونیکردەوە: پێشتر بە دوو مانگ جارێک ھاووڵاتی 15 ھەزار دیناری دەدا و داھاتی حکومەتیش بۆ ئاو 9 ملیار دینار بەرەو ژوور بوو، کەچی ئێستا پێوەری ئاوی چینی ڕێژەکەی کردوە بە سەدان ھەزار دینار و داھاتی حکومەت مانگانە ناگاتە ملیارێک دینار، ناو بەناو بۆ ترساندنی خەڵکیش سزا دەبڕێتەوە بێ ئەوەی ھیچ ئیعتیبارێکی ھەبێت”.
هەروەها دەشڵێت: “حکومەت دەزانێت پرۆسەکە شکستی خواردوە، بەڵام دەستبەردار نابێت، چونکە نزیکەی 60 ملیار دینار دەدۆڕێنێت بە کۆمپانیاکانی خوێندنەوەی پێوەری ئاو”ز
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



