بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا، “پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە بۆ بواری سەربازییە”

حەسەن روحانی لە کارگەی پیتاندنی یۆرانیۆم
SNN
هەریەکە لە وڵاتانی ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا، رەخنەی توند لە ئێران دەگرن دوای ئەوەی کە پیتاندنی یۆرانیۆمی لە وڵاتەکەیدا بەرزکردەوە بۆ رێژەی %20، ئاماژەیان بەوەشکردووە کە پیتاندنی یۆرانیۆم هیچ نێتێکی باشی لە پشتەوە نییەو خزمەت بە بواری مەدەنی ناکات.
بەریتانیا و فەرەنسا ئەڵمانیا، پێکەوە راگەیەندراوێکی هاوبەشیان لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بڵاوکردەوەو ئاماژەیان بەوەکرد، ئێران هیچ پێویستییەکی بەوە نییە کە یۆرانیۆم بۆ بواری مەدەنی بەکاربهێنێت بەڵکو بۆ بواری سەربازیی مەترسیدارە.
هەر سێ وڵاتەکە ئاماژەیان بەوەکرد ئەم هەنگاوەی ئێران دژی رێککەوتنی 2015ی نێوان وڵاتانی ئەوروپا و ئێرانە کە دەبوو بۆ ماوەی 15 ساڵی داهاتوو ئێران هیچ هەوڵێك بۆ پەرەپێدانی یۆرانیۆم نەدات، بەڵام ئیستا ئێران ئەو هەنگاوەی ناوە.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هەر سێ وڵات داوا لە ئێران دەکەن کە خاوەن پەیمانی خۆی بێت و ئەو رێککەوتنەی کە لە2015دا لە نێوانیاندا کراوە نەیشکێنیت تا سزاکانی سەر ئەو وڵاتە قورستر نەکرێت.
پێش ساڵیادی کوژرانی قاسم سلێمانی، پەرلەمانی ئێران بڕیاریدا کە رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ لە %20 بەرزبکاتەوەو تەواوی پشکنەرە ئەتۆمییەکانی جیهان لە وڵاتەکەی بکاتە دەرەوە، تەنیا مەرجی ئێرانیش ئەوەبوو کە تەواوی سزا ئابووری و سەربازییەکان لەسەر ئێران هەڵبگیرێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



