
SNN
لەگەڵ نزیکبوونەوەی رێورەسمی دەستاودەستکردنی دەسەڵات کە پێشبینی دەکرێت توندوتیژی لێبکەوێتەوە، باری نائاسایی لە هەر 50 ویلایەتەکەی ئەمریکا راگەیەندرا.
هێزی پاسەوانی نیشتمانی ئەمریکا لە شوێنە جیاوازەکانی ئەمریکاوە دەگوازرێنەوە بۆ شاری واشنتن دی سی، تا پێشوەختە رێگری بگرێت لە دووبارەبوونەوەی رووداوەکانی شەشی ئەم مانگە کە ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران هەڵیانکوتایە سەر بینای کۆنگرێس و پشێوییان دروستکرد.
لەلایەکی دیکەوە دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا (ئێف بی ئای) هۆشداریداوە لە دروستبوونی خۆپیشاندان کە تیایدا چەک هەڵبگیرێت، خۆپیشاندانەکانیش پێشبینی دەکرێت لایەنگرانی ترەمپ لە هەموو ویلایەتەکانی ئەمریکا رێکیبخەن.
لە ئێستادا مۆڵەکانی شاری واشنتن داخراون و هێزە ئەمنییەکان بە چڕی لە شارەکە بڵاوکراونەتەوە.
تیمەکەی بایدن، داوایان لە هاووڵاتیانی ئەمریکی کردووە گەشت بۆ واشنتنی پایتەخت نەکەن بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە، داواشی لە خەڵکی واشنتن کردووە لە دوورەوە سەیری رێورەسمی دەستاودەستکردنی دەسەڵات بکەن.
رێورەسمەکە کە 20ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، بەشێکە لە نەریتی وڵاتەکە کە تیایدا هاووڵاتیەکی زۆر بەشداردەبن و خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەرۆکێکی نوێ دەردەبڕن کە هەڵیانبژاردووە، جیاواز لە هەڵبژاردنەکانی رابردوو، ترەمپ رەتیکردووەتەوە بەشداری تێدا بکات.
More News
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
4 hours لهمهوپێش -
نەتانیاهۆ: ئەگەر من نەبووام ئێران مێژوویەکی درێژ بوو بۆمبی ئەتۆمیی بەرهەمهێنابوو
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
4 hours لهمهوپێش



