
سه‌عید خه‌تیبزاده، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران
SNN
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی رایگه‌یاند: له‌ڕێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی سویسرا له تاران، په‌یامێكیان بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناردووه و تێیدا هۆشدارییان به واشنتن داوه، كه سكاڵا له دژی وڵاته‌كه‌یان له دادگای نێوده‌وڵه‌تی تۆمار ده‌كه‌ن.
لە بەیاننامەکەیدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژە بەوە دەکات: ئه‌و هۆشدارییه‌ی ئه‌وان بۆ ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌و رێكارانه‌ی واشنتن دێت، كه له دژی دیپلۆماتكارانی كۆماری ئیسلامی له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا گرتوویه‌تیه به‌ر، سه‌عید خه‌تیبزاده، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی “یاداشتێكی فه‌رمییان ئاماده‌كردووه و له رێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی سویسرا له تاران بۆ ئه‌مه‌ریكایان ناردووه”.
خەتیبزادە دەڵێت: “یاداشته‌كه هۆشداری ده‌داته ئه‌مه‌ریكا، له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ره‌فتاره “نایاساییه‌كانی” دژ به‌و دیپلۆماتكارانه‌ی ئێران نه‌وه‌ستێنێت، كه له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بانكی نێوده‌وڵه‌تی و سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كه‌ن، ئه‌وا واشنتن په‌لكێشی دادگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن”.
More News
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
3 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



