
راکان جبوری
پارێزگاری کەرکوک بەوکالەت داوا دەکات گۆڕانکاری لەچەند پۆستێکی پۆلیس رابگیرێت و هاوسەنگی لەنێوان پێگهاتەگان بپارێزرێت.
راکان جبوری لەنوسراوەکەیدا کەئاراستەی وزارەتی ناوخۆی عێراقی کردووە، نیگەرانی خۆی دەردبڕێت لەگۆڕانکاریە ئەمنیەکان و ئاماژەی بۆ ئەوەدەکات کە پرس و را و بۆچونی وەرنەگیراوە.
پارێزگاری کەرکوک بەوکالەت داواش دەکات بڕیاری گۆڕینی فەرماندەی پۆلیس و بەڕێوبەری هەواڵگری کەرکوک رابگیرێت، بەو پێیەی هەردوکیان پیشەییانە و بۆ خزمەتی شارەکە کاردەکەن.
هەروەها داوادەکات چاوبخشێنرێتەوە بەپۆستەکاندا و ئەو کەسانەی تاوانبارن یاخود بە وەرگرتنی بەرتیل و گەندەڵی تۆمەتبارن دوربخرێنەوەو کەسانی دەستپاک و نیشتیانی و سەپێنەری یاسا لەشوێنیان دابنرێت کە بەبێ بیرکردنەوە لە ئاین و نەتەوەو مەزهەب کاردەکەن.
پارێزگاری کەرکوک داواشیکردوە ژمارەی کارمەندانی پۆلیسی هاتوچۆ و بەرگری شارستانی زیادبکرێن و کەلوپەل و پێداویستیەکانتان بۆ دابینبکرێت.
” دوبارە پێکهێنانەوەی فەوجەکانی ئامادە و لە پێنج فەوجەوە بکرێن بە سێ و هاوسەنگی نێوان پێکهاتەکان بپارێزرێت ” لەبەشێکی نوسراوەکەی راکان جبوریدا هاتووە”.
بەپێی زانیاریەکانی snn ماوەیەک لەمەوبەر وزارەتی ناوخۆ بڕیاریداوە بە گۆڕینی لیوا عەلی کەمال فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە ئەفسەرێکی دیکەی کورد بەناوی ( عەمید ك.غ)، لیوا ئۆرهان خەلیل بەڕێوبەری هەواڵگریش بەئەفسەرێکی دیکە بەناوی ( عەمید کاوە حەسەن) لەپێکهاتەی کورد.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
19 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
26 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
19 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
26 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



