
لۆگۆى حكومهتى ههرێم
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ى ئایار، ئەنجومەنی وەزیرانی حكومهتى هەرێم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومهت و به ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆبووەوە.
لهدواى كۆبوونهوهكه حكومهتى ههرێم راگهیهنراوێكى بڵاوكردهوه كه تێیدا هاتووه، ” سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران تیشکی خستە سەر دۆخی دارایی ئێستای حکومەت و ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستانیش بە هۆی دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت و کۆرۆنا و لێکەوتە ئابوورییەکانی ، وەک زۆربەی وڵاتانی جیهان دووچاری دۆخێکی سەختی ئابووری بووەتەوە، بۆیە دەبێ خۆمان لە گەڵ دۆخی ئێستا و ئەو توانا داراییە سنووردارەی لە بەردەستماندایە بگونجێنین و کۆی گشتی دۆخی ئابووریمان بە پێی گۆڕانکارییەکان رێکبخەینەوە و بەردەوام بین لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی”.
له راگهیهنراوهكهدا حكومهتى ههرێم ئهوهشى خستووهتهڕوو، “سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵی خۆی دەدات و هەرچی لە توانایدا بێت دەیکات لە پێناو دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، بەڵام حوکمڕانیکردن تەنیا مووچە دابەشکردن نییە، بەڵکو پێویستە هەوڵبدەین خزمەتگوزاری گشتی و پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی ئابووریش ئەنجام بدرێت ئەمەش پێویستی بە رێکخستنەوەی دۆخی ئابووریمان هەیە”.
ئهوهش روونكراوهتهوه، “پاشان جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی خستەڕوو، جەختیشی لەوە کردەوە کە گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق بەردەوامە تایبەت بە چارەسەرکردنی پرسی نەوت و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان”.
حكومهتى ههرێم له كۆتایی راگهیهنراوهكهدا ئاماژهى بهوهشكردووه، “لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی دەربارەی رەشنووسی چەند پڕۆژە یاسایەک کرد لە بوارەکانی (فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان، پرۆژە یاسای وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، و پرۆژە یاسای ماف و ئەركەکانی نەخۆش) و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیش راسپێردران بۆ گەڵاڵەکردنی دوا ڕەشنووسی ئەو یاسایانە بە مەبەستی بڕیاری کۆتایی و ڕەوانەکردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان”.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش



