لە نیوەی شەوەوە شەقامێکی سلێمانی دەبێتە گۆڕەپانی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل

دوو ئۆتۆمبێلی جۆری دۆج
SNN
بەپێی بەدواداچوونەکانی SNN لە شارى سلێمانى و لە شەقامى سەرەکى ڕاپەڕین شەوان لە پاش کاتژمێر: 2ی شەوەوە ژمارەیەک گەنج گروپێکیان پێکهێناوە و لەو شەقامەدا پێشبڕکێى ئۆتۆمبێل دەکەن و ڤیدیۆى پێشبڕکێکەیان تۆمار دەکەن و لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاویدەکەنەوە هەندێک لەو پێشبڕکێیانە لەسەر پارەی دەکرێت، بەڕێوبەرى هاتوچۆى سلێمانیش دەڵێت :”ئێمە ئاگادارى ئەو حاڵەتە نین و هەوڵ دەدەین لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان کار بۆ نەهێشتنى بکەین”.
فەرەیدون غەریب، بەڕێوەبەرى هاتووچۆى سلێمانى بە SNNى راگەیاند”ئاگادارنین لەو شەقامەدا پێشبڕکێى ئۆتۆمبێل ئەنجام بدرێت،دیارە ئێمە بەهۆى کەمى کارمەند و دانەمەزراندنەوە ناتوانین وەکو پێویست بە دەم هەموو گرفتەکانەوە بچین، بۆیە پێویستە هاووڵاتییان ئاستى هۆشیارییان بەرزبێت ئەو جۆرە کارانە دەبێتە هۆى کارەساتى دڵتەزێن”.
وتیشى :”لەسەر ئەو پرسە هەوڵدەدەین لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانى وەکو پۆلیس و ئاسایش هەمەهەنگى بکەین و مەفرزەى هاوبەش پێکبهێنن لەو کاتانەدا بۆ ئەوەى ئاو حاڵەتانە بنبڕ بکەین”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
12 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
12 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
13 hours لهمهوپێش



