به‌هجه‌ت عه‌لى: ئه‌گه‌ر هه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌نه رێككه‌وتن ساڵێكى قورسمان له‌به‌رده‌مه

لۆگۆی حکومەتی هەرێم و بەغدا
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: هیوایه‌كى زۆر هه‌یه كه شاندى هه‌رێم ئه‌مڕۆ بتوانێت بگاته رێككه‌وتنى كۆتایی له‌گه‌ڵ به‌غدا، ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه رێككه‌وتن ساڵێكى قورسمان له‌به‌رده‌م ده‌بێت”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌هجه‌ت عه‌لى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ شاندى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى رێككه‌وتنى كۆتایی له‌سه‌ر جێگیركردنى پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق، ئێمه گه‌شبینین كه شاندى هه‌رێم ئه‌مڕۆ بتوانێت ئه‌و رێككه‌وتنه بكات”.
وتیشى: “ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا شكستبهێنێت، ئه‌وا ئێمه هیچ بژارده‌یه‌كمان له‌به‌رده‌ستدا نییه، ته‌نیا پشتبه‌ستن به فرۆشتنى نه‌وتى خۆمان، كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان و به‌رده‌وامبوون له بڕینى مووچه‌ى مووچه‌خۆران نه‌بێت، ساڵێكى قورس ده‌بێت بۆ هه‌مووان”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “له ئێستادا لیژنه‌ى دارایی وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌یه به ئاراسته‌ى تێپه‌ڕاندنى پشكى هه‌رێم، به‌ڵام له كۆتاییدا نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت كه بڕیارى سیاسى كاریگه‌رى خۆى له‌سه‌ر ده‌نگدان به پشكى هه‌رێم هه‌یه”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ مهزهر كورهوى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “گفتوگۆكانى نێوان شاندى هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تى عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامى هه‌یه، له ئێستادا نیشانه‌ى ئه‌رێنى به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا هاتووه‌ته ئاراوه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق”.
وتیشى: “هه‌ردوولا خه‌ریكه ده‌گه‌نه خاڵى هاوبه‌ش له گفتوگۆكانیاندا به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


