
وێنەی بەڵگەنامەکە
SNN
سەرەڕای ئەوەی هاوردەکردنی چیمانتۆ لە دەرەوەی هەرێم بۆ ناوەوەی هەرێمی کوردستان قەدەغەیە، بەڵام بە نوسراوی رەسمیی لەڕێگەی مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە داخڵی هەرێم کراوە.
رۆژی 1ی ئایاری ساڵی 2019 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە بە قەدەغەی هاوردە كردنی چیمەنتۆی (ئاسایی و مقاوم) بۆ هەرێمی كوردستان تا كاتێكی نادیار.”.
ئەم بڕیارە لە كاتێكدایە بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ، چیمەنتۆ ڕەوانەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەكرا.
بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە دەست SNN کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی گومرگی حاجی ئۆمەران بە نوسراوێکی رەسمیی رێگەی داوە بە هاوردەکردنی بڕێکی زۆر چیمەنتۆ بۆ هەرێمی کوردساتن کە 24.760.00 کیلۆیە.
بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکە، بارە چیمەنتۆکە لە شاری ورمێوە دەنێردرێت بۆ سەر سنووری هەرێم و لە مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە داخڵ دەکرێت.

وێنەی نووسراوەکە
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش



