
شاندی هەرێم لە بەغدا | فوتۆ: ئەژی عومەر
SNN
ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەنێت”گفتوگۆ لە بارەى پرۆژە یاساى بودجە بەردەوامى هەیە و سوونەکان بە فەرمى رایانگەیاندووە کە هەر دەقێک کورد پێشنیارى بکات ئێمە پشتیوانى لێدەکەین و هەرچى کوتلەى شیعەکانیشە ئەمڕۆ پێشنیارى نوێیان پێبوو”.
شیروان میرزا، ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق بە SNNى رایگەیاند” کەمێک پێش ئێستا کۆبونەوەى لیژنەى دارایى کۆتاى هات و بڕیارە سبەى دیسانەوەى لیژنەکە کۆببێتەوە سەبارەت بە پرۆژەیاساى بودجەى ساڵى 2021، ئەوەى ئێمە هەوڵى بۆ دەدەین جێگریکردن و دیارکردنى پشکى کوردە لە نێو پرۆژەکەدا”.
وتیشى: “ئێوارەى ئەمڕۆ شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان گەشتونەتە بەغدا، بڕیارە چەند دیدار کۆبونەوەیەک ئەنجام بدەن، ئەگەرچى من بەرنامەى کارەکەیان نازانم بەڵام پێشبینى دەکەم پێشنیارى نوێیان پێبێت خۆ ئەگەر پلان و پێشنیارى نوێیان پێنەبوایە ئەوا شاندەکە نەدەهاتنەوە بۆ بەغدا”.
هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد: “بەهیواین حکومەتى ناوەند و هەرێم بگەنە رێککەوتن لەسەر پرۆژە یاساى بودجە تاوەکو دەست نەبرێت بۆ زۆرینە و کەمینە بۆ تێپەڕاندنى پرۆژە یاساکە لە نێو هۆڵى پەرلەماندا”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


