
زیندانی گوانتانامۆ
SNN
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) پلانی کوتانی بەندکراوانی گوانتانامۆی لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگرت، ئەویش پاش ئەو شەپۆلە رەخنەیەی لە سۆشیال میدیاوە دروستبوو.
جۆن کێربی وتەبێژی پێنتاگۆن دوێنێ شەممە لە تویتەری خۆی رایگەیاند “هیچ بەندکراوێکی گرتووخانەی گوانتانامۆ پێکوتەی کۆرۆنای پێنادرێت”.
کەناڵی فۆکس نیوز-ی ئەمریکی لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوەدابوو “ڤاکسینی کۆرۆنا دراوە بە گیراوانی ناو گرتووخانەی گوانتانامۆ”.
ئەم هەواڵە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و کیڤن ماکارتی سیناتۆری کۆماری وتی: “بایدن وتی کۆرۆنا لەناو دەبەم، بەڵام نەمانزانی ڤاکسین دەداتە دوژمنەکانی ئەمریکا”.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرایەوە، لەکاتێکدا کە ملیۆنان هاووڵاتی ئەمریکی لە چاوەڕوانی وەرگرتنی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنادان، پلانداڕێژەری هێرشەکانی 11ی سێپتێمبەر ڤاکسینی پێدەدرێت.
بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، پێنتاگۆن دووپاتیکردووەتەوە، خالید شێخ مەحمود پلانداڕێژەری هێرشەکانی 11ی سێپتێمبەر کە ئێستا لە زیندانی گوانتاننامۆدایە لە کوبا، هەفتەی داهاتوو ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرێت.
بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوتانی خالید لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە جێگەی رەخنەی چاودێرانی ئەمریکا.
لەئێستادا 40 زیندانیکراو لە گرتووخانەی گوانتانامۆ ماون کە رۆژی چوارشەممە لەلایەن تێری ئادیرین یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکاوە بڕیاردرا ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنایان پێبدرێت.
بهندینخانهی گوانتانامۆ له 23ی شوباتی 1903 لهسهردهمی (تیۆدۆر ڕۆزفێڵت)ی 26ههمین سهرۆکی ئهمریکا دامهزراوە.
ئەکەوێتە دوورگهی گوانتانامۆ له باشووری خۆرههڵاتی (کوبا) و 90 میل لە فلۆریداوە دوورە و لەلایەن ئەمریکاوە بەڕێوەدەبرێت و بەندکراوەکان تیرۆریستەکانی دوای رووداوەکەی 11ی سێپتامبەرن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


