
SNN
هێزێکی سەربازی کودەتای بەسەر حکومەتی میانماردا کرد و باری نائاسایی لە وڵاتەکە بۆ ماوەی یەک ساڵ راگەیەندرا، ئەوەش دوای ئەوەی ئۆنگ سان سو چی راوێژکاری “ناشەرعی” میانمار و گەورە بەرپرسانی وڵاتەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستگیرکران.
لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە هێڵەکانی پەیوەندیکردن لە میانمار پچڕێندرا و هێزی سەربازی چوونە ناو دام و دەزگاکانی وڵاتەکە، جگە لە کەناڵی میاوادی کە لەلایەن سوپاوە بەڕێوەدەبرێت، سەرجەم کەناڵە تەلەفزیۆنەکانی میانمار لەکارخران.
کودەتاکە لەدوای ئەو ناکۆکیانە دروستبوو کە لە ماوەی رابردوودا لەلایەن حکومەت و دەسەڵاتی سەربازی وڵاتەکە هەبوون سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.
کودەتاچییەکانیش بە سەرکردایەتی مین ئۆنگ هلەینگ فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی میانمار لە پەیامێکیدا دووپاتیکردەوە: بەهۆی ساختەکاری لە هەڵبژاردنی گشتی وڵاتدا کودەتایانکردووە.
لە ئێستادا هێزی سەربازی لە شاری نای پی تاو-ی پایتەخت و یانگۆن کە بە گەورەترین شاری وڵاتەکە دادەنرێت بڵاوکراوەتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


