ئەحمەد سەفار: لە دوو رۆژی داهاتوودا پشکی هەرێم بە سەرجەم گرێبەستەکانەوە یەکلادەبێتەوە

0
1454

SNN

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجموونەی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا سەرجەم گرێبەست و گواستنەوەکان و پشکی هەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی یەکلادەبێتەوە.

سەفار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: لە دوو رۆژی داهاتوودا تەواوی ئەو کێشانە یەکلادەبێتەوە کە لە نێوان بەغدا و هەرێمدان و بووەتە هۆی دواخستنی تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق، تا ئێستاش چەند هەنگاوێکی ئەرێنی و زۆر باش هەیە، بەڵام لەکاتی ئیستادا ناتوانم تەواوی وردەکارییەکانی ئاشکرا بکەم.

ئاماژەی بەوەشکرد: لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران گفتووگۆکانی دەربارەی یاساکانی بودجەی 2021 کۆتایی پێهێناوە، لە کۆی 37 کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی توانراوە 150 ماددە زیادبکرێت بۆ پرۆژەیاسای بودجە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this