مه‌ترسى هه‌مواركردنه‌وه‌ى مادده‌ى 140 له په‌رله‌مانى عێراق هه‌یه

هاووڵاتییه‌ك له‌كاتى خوێندنه‌وه‌ى ره‌شنووسى ده‌ستوورى عێراقدا | Brookings
SNN
سه‌رۆكى لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: زۆرینه‌ى ئه‌و ماددانه‌ى كه پێویسته له ده‌ستووردا هه‌مواربكرێنه‌وه كۆتاییانهاتووه، سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕانیش له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت: “ده‌ستكاریكردنى مادده‌كانى ده‌ستوور پێویستى به ریفراندۆمه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فالح سارى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “له 26ى تشرینى دووه‌مى 2020، لیژنه‌كه‌مان سه‌رجه‌م كاره‌كانى ئه‌و ماددانه‌ى ته‌واوكردووه كه پێویسته دهستكاریبكرێن، ته‌نیا هه‌ندێك مادده نه‌بێت ناكۆكیان له‌سه‌ره و پێویستیان به رێككه‌وتنى سیاسى هه‌یه وه‌ك مادده‌ى 140، پێویستیشيان به‌وه‌یه كه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت”.
له‌و باره‌یه‌وه یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “ده‌ستكاریكردنى ده‌ستوور پێویستى به ریفراندۆم هه‌یه پاش ئه‌وه‌ى له په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت، به‌پێى مادده‌ى 142 له ده‌ستوورى عێراق”.
هاوكات ڤیان سه‌برى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له وه‌ڵامى قسه‌كانى سه‌رۆكى لیژنه‌ى هه‌مواركردنى ده‌ستوورى عێراق له په‌رله‌مان ده‌ڵێت: “هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ى باس له هه‌مووارى ده‌ستوور بكرێت، به‌پێى یاسا ئه‌مه پێویستى به ئه‌نجامدانى ریفراندۆمه”.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “له‌لایه‌كى تریشه‌وه هه‌موارى ده‌ستوور پێویستى به دادگاى فیدراڵییه، كه ئه‌ویش ئێستا به‌هۆى گیان له‌ده‌ستدا یه‌كێك له دادوه‌ره‌كانى و خانه‌نشینبوونى یه‌كێكى تریشیانه‌وه كاره‌كانى سڕبوون و له‌كاركه‌وتووه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


