ئەمریکا فەرمان بە کەشتی فڕۆکەهەڵگری “نیمتیز” دەکات لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بکشێتەوە

SNN
دوای چەند مانگیك لە گرژی و ئاڵۆزی لە کەنداوی عەرەبی و هاتنی کەشتی زەبەلاحی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی نیمتیز، کە لە 5000 سەرباز پێکهاتبوو، کە چاوەڕوانی هەر ئەگەرێکی نەخوازراوبوون ئێران لە ناوچەکەدا دروستی بکات، دواجار دوێنێ دووشەممە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) فەرمانی بەو کەشتییە کرد کە بکشێتەوە.
رۆژنامەی نیۆرک تایمیز، ئاماژەی بەوەکردووە کە گەڕانەوەی ئەو کەشتییە بەمانای ئەوە دێت گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەی کەنداوی عەرەبی رووی لە هێورکردنەوە کردووە، کەشتی نیمتیز کە ماوەی 10 مانگ لە کەنداوی عەرەبی جێگیربوو بوو هەندێکجار لە بەلەمە جەنگییە بچووکەکانی ئێران نزیک دەبوویەوە و بەجۆرێک خەریکبوو گرژی و ئاڵۆزی روودەدا، بەتایبەت لە ساڵیادی کوژرانی قاسم سلێمانیدا، بەڵام لەکاتی ئێستادا ناوچەکە بەرەو ئارامی دەڕوات، بۆیە بڕیاردرا ئەو کەشتییە زەبەلاحەی ئەمریکا لە ناوچەکە بکشێتەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



